Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

توندوتیژیی دەروونی – لە کوێوە دەست پێ بکەیت کاتێک پێویستت بە یارمەتییە؟

Å oppleve psykisk vold kan gjøre at en sitter med mange spørsmål

ئەمە ئەو خزمەتگوزارییە سەرەکییانەیە کە دەتوانن پەیوەست بە توندوتیژی دەروونی و دەرەنجامەکانی یارمەتیت بدەن و پشتیوانیت لێ بکەن

زۆرێک لەو کەسانەی پەیوەندی بە dinutvei.no دەکەن دڵنیا نین کە ئایا ئەوەی توشی بوون توندوتیژی دەروونییە یان نا. ئەوانیتر ماوەیەکی زۆر لەوەوپێش توشی توندوتیژی بوون و لەو کاتەوە هەرگیز لای هیچکەس باسیان نەکردووە. گرنگە بیرت بێت کە دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت تەنانەت ئەگەر نادڵنیا بیت یان ئەگەر توندوتیژییەکە ماوەیەکی زۆر لەوەوپێشیش ڕووی دابێت.

دەکرێت قورس بێت باسی توندوتیژی بکەیت. هەندێک کەس هەست بە تاوانباری و شەرم دەکەن، خەڵکێکی زۆریش ئەترسن بڕوایان پێ نەکرێت. کاتێک پەیوەندی بە سیستەمی پاڵپشتییەوە دەکەیت، بیرت بێت ئەرکی ئەوانە یارمەتیت بدەن و پشتیوانیت لێ بکەن. ئیشی ئەوان نییە حوکمت بەسەردا بدەن.

ئایا توندوتیژیی دەروونییە؟

هێڵی نێوان پەیوەندییەکی تەندروست و توندوتیژیی دەروونی لە کوێدایە؟ هەندێک خەڵک تا ماوەیەکی زۆری دواتر هەست ناکەن توندوتیژیی دەروونییان بەرامبەر کرابێت.  شاردنەوەی توندوتیژیی دەروونی لە هی جەستەیی ئاسانترە. ئەمەش وا دەکات بە زەحمەت خەڵکانی دیکە هەستی پێ بکەن.

خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر وەڵامدانەوەی بۆ توندوتیژی هەیە. ئەگەر دڵنیا نیت چی لە تۆدا دەگوزەرێت یان چ جۆرە یارمەتییەکت پێویستە، ئازادیت قسە لەگەڵ کەسێکی شارەزادا بکەیت. ئەمە دەکرێت سەرچاوەیەکی باشی پشتیوانی بێت و دەشتوانیت یارمەتی وەربگریت تا بەسەر بیرکردنەوە و هەستەکانتدا زاڵ ببیت.

لە خوارەوە هەندێک لینکی سەرچاوەکان (ماڵپەڕەکان) بە زمانەکانی نەرویجی و ئینگلیزی بەردەستن .

توندوتیژیی دەروونی چییە؟

لە کوێ داوای یارمەتی بکەم ئەگەر من قوربانییەکی توندوتیژیی دەروونی بم؟

باشترین بژاردەی سەرەتا سەردانکردنی پزیشکە گشتییەکەتە پزیشکەکەت دەتوانێت گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئەگەر پێویستی کرد بۆ سەرچاوەکانی دیکەی یارمەتی ئاڕاستەت بکات.

زانیاریی زیاتر لەسەر پزیشکە گشتییەکەت بدۆزەرەوە و سەیری ڤیدیۆیەک بکە دەربارەی چۆنیەتی قسەکردن دەربارەی توندوتیژی لەگەڵ پزیشکەکەت

ماڵپەڕی هێڵی یارمەتیی VO (هێڵی یارمەتیی نیشتیمانی دژی توندوتیژیی خێزانی)پەیوەندی بکە بە 116 006 دڵنیا نیت کە چی لە تۆدا دەگوزەرێت یان ئەوەی تیایدات بە ڕاستی توندوتیژیی دەروونییە؟ یان لەوانەیە بتەوێت بزانیت لە کوێ یارمەتی وەربگریت؟ پەیوەندی یان چات لەگەڵ هێڵی یارمەتیی نیشتیمانی دژی توندوتیژیی خێزانی بکە. خزمان و ئەو کەسانەی تریش کە نیگەرانییان هەیە دەتوانن پەیوەندی بکەن.

زیاتر بخوێنەرەوە لەسەر هێڵی یارمەتیی نیشتیمانی دژی توندوتیژیی خێزانی

ناوەندەکانی قەیران. دەتوانیت پەیوەندی بە ناوەندەکانی قەیرانەوە بکەیت تەنانەت ئەگەر لە مەترسییەکی بەپەلەشدا نەبیت یان پێویستیشت بە شوێنێکی مانەوە نەبێت. ئەم پەناگانە ڕێنمایی و پشتگیری پێشکەش دەکەن و یارمەتی ئەو کەسانەش دەدەن کە دەیانەوێت بزانن ئایا ئەوان قوربانیی توندوتیژین یان نا؟ هەندێک پەناگەی قەیران گروپی گفتوگۆ دابین دەکەن. خزمان و ئەو کەسانەی تریش کە نیگەرانییان هەیە دەتوانن پەیوەندی بکەن. بۆ پرسیارکردن دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی پەناگەی قەیرانی ناوچەکەت پێشکەشی دەکات، پەیوەندییان پێوە بکە.

زیاتر بزانە و سەیری ڤیدیۆیەک بکە لەسەر پەناگەکانی قەیران.

پشتگیریی تەندروستیی دەروونیی خێرا (Rask psykisk helsehjelp)
خزمەتگوزارییەکە کە زۆرێک لە شارەوانییەکان دابینی دەکەن بۆ کەسانی سەروو تەمەنی 16 ساڵ کە توشی دڵەڕاوکێ، خەمۆکییەکی کەم یان لە قۆناغەکانی سەرەتای بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندان یان کێشەی خەوتنیان هەیە. بە ناو ماڵپەڕی شارەوانییەکەتدا بگەڕێ بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەو ناوچەیەی تۆ لێی دەژیت بەردەستن .

پاراستن بۆ بەساڵاچووان (Vern for eldre) هێڵێکی یارمەتییە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 62 ساڵەوەیە و قوربانیی توندوتیژی و دەستدرێژین. بۆ یارمەتی و ڕێنوێنی پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکە 800 30 196. خزمان و هەر کەسێکی دیکە کە نیگەرانی دۆخی کەسێکی بەساڵاچوون دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی یارمەتییەوە بکەن

زیاتر لەبارەی پاراستن بۆ بەساڵاچووان بخوێنەرەوە.

خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی خێزانی (Familievernet) ڕاوێژ و ڕێنوێنی بێبەرانبەر پێشکەش دەکات کاتێک هاوژینان ڕووبەڕووی ململانێ، قەیران و کێشەی دیکەی خێزانی دەبنەوە. هەندێک کات خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی خێزانی ئەولەویەت بەو خێزانانە دەدات کە منداڵیان هەیە.

زیاتر بزانە و ڤیدیۆیەک دەربارەی ڕاوێژکاریی خێزانی سەیر بکە

زیاتر دەربارەی توندوتیژیی پاش جیابوونەوە بزانە

خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ (Barnevernstjenesten) دەکرێت پەیوەندی پێوە بکرێت ئەگەر نیگەرانیت لە دۆخی منداڵێک هەیە. خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ یارمەتی و پشتیوانی پێشکەش بە منداڵان، گەنجان و خێزانەکان دەکات کاتێک لە ماڵەوە توشی گرفت دەبنەوە. بیرت بێت توندوتیژیی نێوان دایک و باوکان کاریگەری لەسەر منداڵەکانیشیان دادەنێت. دەکرێت توندوتیژی نێوان دایک و باوکان و منداڵان کاریگەریش لەسەر منداڵەکانی دیکەی ناو خێزانەکە دابنێت.

زیاتر دەربارەی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵان بزانە و ڤیدیۆیەکیش لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ ئەو کەیسانەی توندوتیژییان تێدایە سەیر بکە.

هێڵی یارمەتیی فریاکەوتن بۆ منداڵان و گەنجان
(Alarmtelefonen for barn og unge) 116111. ئەو منداڵ و گەنجانەی لە ماڵەوە توشی توندوتیژی و کێشەی دیکە دەبن دەتوانن پەیوەندی یان چات لەگەڵ تەلەفۆنی دۆخی لەناکاو بکەن. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت ئەگەر گەنجیت و هاوڕێکەت توندوتیژیت بەرامبەر دەکات. کەسانی گەورە دەتوانن پەیوەندی بکەن ئەگەر نیگەرانی دۆخی منداڵێک بن، یان ئەگەر گومانی ئەوەیان هەبێت منداڵەکە ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی بوبێتەوە.

ماڵپەڕی تەلەفۆنی لەناکاو.

خزمەتگوزاریی تەندروستیی قوتابخانە یان ناوەندی تەندروستی. ئەگەر تەمەنت لە خوار 20 ساڵە، دەتوانیت قسە لەگەڵ ناوەندی تەندروستی یان خزمەتگوزاریی تەندروستیی قوتابخانە بکەیت لەسەر هەر کێشەیەک کە لەوانەیە ڕووبەڕووت بوبێتەوە. هەندێک لە شارەوانییەکان خزمەتگوزاری پێشکەشی گەنجانی تا تەمەن 24 ساڵ دەکەن. بە ناو ماڵپەڕی شارەوانییەکەتدا بگەڕێ بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بەردەستن لەو ناوچەیەی کە تۆ لێی دەژیت.

زیاتر بزانە و ڤیدیۆیەک سەیر بکە دەربارەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی قوتابخانە و ناوەندەکانی تەندروستی.

پۆلیس. پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە لەڕێی ژمارە 112وە ئەگەر لە مەترسییەکی لەناکاودایت. ئەگەر پێویستت بە پاراستنە یان دەتەوێت توندوتیژییەک ڕاپۆرت بکەیت، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکە 02800.

یارمەتی بۆ ئەنجامدەرانی توندوتیژیی دەروونی

جێگرەوەی توندوتیژی (ATV) بەرنامەیەکی چارەسەرە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت واز لە بەکارهێنانی توندوتیژی بهێنێت. جێگرەوەی توندوتیژی خزمەتگوزاری پێشکەشی قوربانییانی توندوتیژیش دەکات.

زیاتر بزانە و ڤیدیۆیەک سەیر بکە دەربارەی جێگرەوەی توندوتیژی.

زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا (Sinnemestring) خولێکە کە باس لە تەکنیکەکانی زاڵبوون بەسەر تووڕەیی و هەڵسوکەتی شەڕەنگێزانەدا دەکات. بە زۆری چارەسەر بە شێوەی گروپە، بەڵام دەکرێت بە شێوەی تاکەکەسیش پێشکەش بکرێت.

زیاتر بزانە و سەیری ڤیدیۆیەکیش بکە دەربارەی زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا.