Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی ئیمکانیاتی کلیسە دژی توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی چیە؟ ئادەم چیە؟

Et kirkespir illustrerer at kirken har et tilbud til de som har opplevd seksuelle krenkelser, overgrep, vold eller voldtekt.

ئایا دۆستە کوڕەکەت لەگەڵت توندوتیژی کردووە یان هاوڕێیەکت لاقەی کردوویت – بۆ نموونە یەکێک لە ئەندامانی گرووپی کڵێسەکەتان؟ ڕێکخراوی ناوەندی ئیمکانیاتی کڵێسە دژی توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی (Kirkelig Ressurssenter mot vold og seksuelle overgrep) یارمەتیی هەردووی ژنان و پیاوان دەدات، و خولی ڕاهێنان بۆ پسپۆڕان و کارمەندانی کڵێسە پێشکەش دەکات.

ناوەندی ئیمکانیاتی کڵێسە یارمەتیی ئەو دەستە لە ژنان و پیاوانی گەورەساڵ دەدات کە تووشی بەدڕەفتاری یان هەراسانکردن بوونە. ناوەندی ئیمکانیاتی کڵێسە لەڕێگەی جەلەسەی تاکەکەسی، جەلەسەی گرۆیی و خزمەتەکانی کلیسەوە ڕاوێژی ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکات بۆ تاوتوێکردنی بەسەرهاتەکانی توندوتیژیی خێزانی، بەدڕەفتاری و هەراسانکردن، و لە ئاستی نیشتمانی دا تۆڕێکی پاڵپشتی هەیە.

ئەم ناوەندە هەروەها سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەیسەکانی بەدڕەفتاری پەروەردە و فێرکردن، ئامۆژگاری و یارمەتی پێشکەش دەکات، و لەگەڵ خزمەتەکانی پاڵپشتی هاوکاری دەکات بۆ ئەوەی کلیسە بکاتە شوێنێکی ئامادەتر و باشتر بۆ چارەسەرکردن و بەهاناوەچوونی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی و بەدڕەفتاری. تەرکیزی ئەم ڕێکخراوە بەتایبەت لەسەر ڕێگرتن لە توندوتیژی و هەراسانکردنە.

کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت. هەروەها بەرپرسان دەتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگێڕێکی زارەکی.

ئادەم (ADAM) – خزمەتێکە بۆ ئەو پیاوانەی کە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەریان

ئادەم خزمەتێکی پەیوەندیی پاڵپشتیی کڵێسەییە بۆ قوربانیانی نێرینەی دەستدرێژیی سێکسی لە تەمەنی منداڵی، مێرمنداڵی و گەورەساڵی دا. ئادەم پسپۆڕێتیی تایبەتی لە بواری بەدڕەفتاری لە شوێنە کریستیانیەکان هەیە، بەڵام خزمەتەکان بۆ هەمووان بەردەستن. ئەم خزمەتە لەلایەن کەسانێکی شارەزای نێرینەوە دابین دەکرێت کە لەم بوارەدا خوێندوویانە و پێک هاتووە ڕاوێژی تەلەفۆنی، ڕاوێژی تاکەکەسی، ڕاوێژی گرۆیی و هەندێ چالاکیی تر، لەگەڵ ئامۆژگاری و زایاری لەبارەی دەستدرێژیی سێکسی.

کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت. هەروەها بەرپرسان دەتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگێڕێکی زارەکی.

زانیاری پەیوەندیگرتن

خزمەتی ئادەم لە Lovisenberggata 15A لە ئۆسلۆ هەڵکەوتووە، بەڵام پەیوەندیەکان لە سەرانسەری نەرویجەوە وەردەگرێت.

هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی 15 46 46 47 / 30 79 22 23

ماڵپەڕی ناوەندی ئیمکانیاتی کڵێسە دژی توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسی

لەبارەی ئادەم