Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئایا مەیلی توندوتیژت هەیە؟ هێڵی یارمەتیی پیاوان چ خزمەتێک پێشکەش دەکات؟

Tankefull mann sitter i vinduskarm

ئایا مەیلت بە توندڕەفتاری و بەدڕەفتاری ئازارت دەدات، یان ناڕەحەتیت لەوەی کە ڕەنگە پەنا ببەیت بۆ توندوتیژی؟ هێڵی یارمەتی پەیوەندیەکانی ئەو پیاوانەی کە تووشی توندوتیژی بوونە وەردەگرێت.

هێڵی یارمەتیی پیاوان (Mannstelefonen) وابەستەیە بە Reform – ناوەندی ئیمکانیات بۆ پیاوان. پەیوەندیەکان لەگەڵ هێڵی یارمەتی پیاوان لەلایەن کەسێکەوە وەڵام دەدرێتەوە کە دەتوانیت لەبارەی زۆربەی بابەتەکان لەگەڵێ قسە بکەیت، لەوانە توندوتیژی، دەستدرێژی یان بەدڕەفتاری. ستافی خۆبەخشی هێڵی یارمەتی ڕاهێنراون کە ئامۆژگاری و ڕێنمایی بدەن بەو کەسانەی کە لە تەنگانەدان و پەیوەندییان پێیانەوە کردووە.

هەروەها دەتوانیت لەگەڵیان قسە بکەیت لەبارەی کێشەکانی پەیوەندی، تەڵاق و سەرپەرستیی منداڵ، مافی سەردان، توندوتیژیی خێزانی یان ئەو بەدڕەفتاریانەی کە بوویتەتە قوربانیان، تەنیایی، گۆشەگیری و ناکۆکی، یان هەر کێشەیەکی تر کە تووشی هاتوویت. ئەو کارمەندانەی هێڵی یارمەتی کە وەڵامی پەیوەندیەکان دەدەنەوە ئەرکی نهێنی‌پاراستنیان هەیە.

«هێڵی یارمەتی پیاوەکان کۆنترین خزمەتی هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنیە کە لە نەرویج بەتایبەتی بۆ پیاوان دانراوە. ئەم هێڵی یارمەتیە پەیوەندیەکانی ئەو پیاوانە وەردەگرێت کە تووشی توندوتیژی هاتوون.

هێڵی یارمەتی دەتوانێت یارمەتیت بدات کە کێشەکانت چارەسەر بکەیت، و ڕەنگە بیانخەیتە نێو ڕوانگەیەکی نوێوە.

ئەگەر پێویستت بە یارمەتیی پسپۆڕانەتر هەبێت، کارمەندانی هێڵی یارمەتی پێت دەڵێن کە پەیوەندی بە چ لایەنێکی ترەوە بکەیت.

ئەگەر لە ماوەی کارکردنی فەرمیی ڕۆژانە دا، واتە لە دەرەوەی کاتی کارکردنی شەوانەی هێڵی یارمەتیی پایوان، پێویست بوو بەپەلە لەگەڵ کەسێک قسە بکەیت، بە ژمارە تەلەفۆنی 50 09 34 22 پەیوەندی بکە بە Reform – ناوەندی ئیمکانیات بۆ پیاوان. ئەوان ئەوپەڕی هەوڵیان دەدەن کە کات تەرخان بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵت قسە بکەن.

کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت.

زانیاری پەیوەندیگرتن

هێڵی یارمەتیی پیاوان 22 34 09 60، دووشەمە تا هەینی، 5ی دوای نیوەڕۆ هەتا 8ی شەو (بێجگە لە زۆربەی ڕۆژانی پشووی گشتی).

ماڵپەڕی هێڵی یارمەتیی پیاوان