Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندەکانی ڕێنمایی چی بۆ خزمان دەکەن؟

veiledningssenter pårørende

ناوەندەکانی ڕێنمایی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری بۆ ئەوانە دابین دەکەن کە نزیکن لەو کەسانەی کێشەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان هەیە، کێشەی دەروونییان هەیە یان لە بەندینخانەن.

لەوانەیە قورس بێت و کاریگەریش لەسەر ژیانی ڕۆژانەت دابنێت ئەگەر تۆ خزمی کەسێک بیت کە ماددە هۆشبەرەکان بەکاربهێنێت یان گرفتی دەروونی هەبێت. نائومێدی، دڵەڕاوکێ، ترس، شەرم و نادڵنیایی کاردانەوە باوەکانن.

ئەگەر تۆ لەم جۆرە دۆخەدایت، دەتوانیت سەردانیناوەندی ڕێنمایی کۆمەڵەی تەندروستیی گشتیی ژنانی نەرویجی بکەیت.  (N.K.S.)ناوەندەکانی ڕێنمایی خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری پێشکەشی گەوران، منداڵان، گەنجان و هاوژینان و خێزانەکان دەکەن. پێویست ناکات ئاڕاستە بکرێیت، خزمەتگوزارییەکە بێبەرانبەرە و کاتەکانی چاوەڕوانیکردن کورتن. کاتێک پەیوەندی بە پەناگەیەکەوە دەکەیت، دەتوانیت ناوی خۆت ئاشکرا نەکەیت. واتە پێویست ناکات خۆت بناسێنیت.

ناوەندەکانی ڕێنمایی چی بۆ خزمان دەکەن؟

ناوەندەکان ئەمانە پێشکەش دەکەن:

  • گفتوگۆکردن بۆ خوازیارە تاکەکەسییەکان، هاوژینەکان یان خێزانەکان، لە ڕێگەی تەلەفۆن یان ڕوو بە ڕوو
  • بەدواداچوونکردن بۆ دۆخی منداڵان یان هەرزەکاران بە تاک یان بە گروپ
  • فێرکردن، خولی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دۆخە قورسەکانی ژیان، وانەکان و هتد.
  • کاری هاوبەش لەگەڵ خزمەتگوزارییە پشتیوانییە جیاوازەکان دەکەن.

 

ئەو کارمەندانەی لە ناوەندەکانی ڕێنمایی کار دەکەن لە ئاستێکی بەرزی پیشەییدان و ئەزموونێکی زۆریان لە پێدانی ڕاوێژدا هەیە.

کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن هیچ زانیارییەک لەسەر تۆ لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن مەگەر خۆت ڕەزامەند بیت، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت.

دەتوانیت لە ماڵپەڕی N.K.S زیاتر دەربارەی ناوەندەکانی ڕێنمایی بخوێنیتەوە.

ناوەندی ڕێنمایی لە هەموو هەرێمەکانی وڵاتەکەدا بوونیان هەیە.

زانیاریی پەیوەندیکردن

دەتوانیت لێرە سەیری زانیارییەکانی نزیکترین ناوەندی ڕێنمایی بکەیت.

 

نووسراوەکە لە لایەن دەستەی سەرنووسەرانی dinutvei.noەوە نووسراوە.

سەرچاوەکان

کۆمەڵەی تەندروستیی گشتیی ژنانی نەرویج