Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

پاڵپشتیی شایەت چییە؟

to kvinner som sitter sammen ved et bord

ئەوەی کە قوربانی یان شایەتی تاوانێک بیت، بۆ نموونە کردارێکی توندوتیژی یان پەلاماری سێکسی، دەتوانێت بەسەرهاتێکی دڵتەزێن بێت. ئەگەر دوای ڕووداوێک تۆ ناچار بیت شایەتی بدەیت، ڕەنگە ئەمە بۆ تۆ کارێکی سەخت و پڕئازار بێت. لەم جۆرە بارودۆخانە دا، خزمەتی پاڵپشتی لە شایەت ئامۆژگاری و یارمەتی و ڕێنمایی دڵنیاکەرەوە دابین دەکات.

پێش و پاش شایەتیدان تۆ دەتوانیت لەگەڵ پاڵپشتێکی شایەت قسە بکەیت. هەروەها، کاتێک کە تۆ دەچیت لە دادگا شایەتی دەدەیت، پاڵپشتی شایەت دەتوانێت لەگەڵت بێت. پاڵپشتی شایەت بۆ ئەوە دانراوە کە لە بارودۆخێکی نائاشنا و دژوار دا یارمەتی و دڵنیاییت بۆ دابین بکات، و کۆمەکت بکات کە تەرکیز بکەیتە سەر ئەو شتانەی کە دەبێ لە دادگا بیانڵێیت.

پاڵپشتی شایەت

  • زانیاریت پێ دەدات لەبارەی ئەوەی کە ژووری دادگا چی ڕوو دەدات
  • ڕوونی دەکاتەوە کە هەرکام لە بەرپرسە جیاوازەکان و ئەو تاکەکەسانەی تر کە لە ژووری دادگان چ ڕۆڵێکیان هەیە و لە کوێ دادەنیشن.
  • ئامۆژگاری و یارمەتیت بۆ دابین دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە ڕەفتاری شایەت لە بەرانبەری دادگا دەبێ چۆن بێت
  • نابێت لە کەیسەکەت دا تەدەخولی هەبێت یان ئامۆژگاریت پێ بدات لەبارەی ئەوەی کە چی بڵێیت

کاتێک کە دوای شایەتیدان تۆ لە دادگا دەچیتە دەرەوە، ئەرکی پاڵپشتی شایەت کۆتایی دێت. کاتێک تۆ وەکوو شایەت بانگ دەکرێیت، هەندێ زانیاریت بۆ دەنێردرێت لەبارەی خزمەتی پاڵپشتی شایەت. هەروەها، کاتێک شایەتەکان دەچنە دادگا، پاڵپشتەکانی شایەت چالاکانە پەیوەندییان پێوە دەکەن. ئەگەر داوا بکەیت، پێش ئەوەی کە وەکوو شایەت لە دادگا ئامادە ببیت، پاڵپشتێکی شایەت دەتوانێت بە نێو ژووری دادگا دا بتگەڕێنێت و لەگەڵ دادگا ئاشنات بکات.

خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت لە هەردوو جۆری کەیسی تاوان و مەدەنی دا دابین دەکرێت. بەداخەوە، هەندێ دادگای ناوچە ناتوانن خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت دابین بکەن. ئەگەر داوا بکەیت، دادگا یان داواکاری گشتی دەتوانێت زانیاریی پێویستت پێ بدات.

لیستێک لەو دادگایانە ببینە کە خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت پێشکەش دەکەن.

لە نەرویج، خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت لەسەر بنەمای کاری خۆبەخشانەیە. ئەمە یانێ ئەوەی کە پاڵپشتەکانی شایەت لە نژادی جیاوازن و بۆ ئەو خزمەتەی کە دەیکەین پارەیان پێ نادرێت. ئەوان بێلایەنن و هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ لایەنەکان نیە. لەبەر ئەمە ئەوان نابێت ئەوان دامەزرێنراوی دادگا، پۆلیس یان خزمەتی ئیسڵاح بن، بەڵام ڕەنگە لە ڕابردوو بۆ هەرکام لەمانە کاریان کردبێت. پاڵپشتی شایەت نابێت لە هیچ پلە و پۆستێکی تر دا بۆ دادگا کار بکات (بۆ نموونە، یاریدەری دادوەر).

پاڵپشتی شایەت ئەرکی نهێنی‌پاراستن لەسەر شانیەتی سەبارەت بە هەر شتێک کە ڕەنگە ئەو لە ماوەی دابینکردنی پاڵپشتی دا ئاگای لێ بێت. ئەرکی نهێنی‌پاراستن ناسنامەی تۆ و هەموو کەسێکی تر کە پەیوەندی بە کەیسەکەوە هەیە و هەروەها هەمووجۆرە زانیاریەک لەبارەی خودی کەیسەکە دەگرێتەوە.

پاڵپشتەکانی شایەت بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن، و هەندێ ئینگلیزیش دەزانن. ئەگەر پێویستت بە پاڵپشتێکی شایەت هەیە کە ئینگلیزی یان زمانێکی تر بزانێت، پەیوەندی بکە بە دادگاوە و لێیان بپرسە کە چ زمانگەلێک دابین دەکەن.

بەرپرسیارەتیی وەرگرتن، ڕاهێنان و ئیزنپێدانی ئەو کەسانەی کە خۆبەخش دەبن بۆ پاڵپشتیکردن لە شایەت بەگشتی دەکەوێتە ئەستۆی خاچی سووری نەرویج. بەڕێوەبەرایەتیی دادگاکانی نەرویج بەگشتی بەپرسیارە لە بەڕێوەبردنی خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت و پێکەوە لەگەڵ خاچی سووری نەرویج کار دەکات بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی و پەرەدان بە خزمەتێکی یەکگرتووی ستاندارکراوی پاڵپشتی لە شایەت.

زانیاریی پەیوەندیگرتن

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت سەردانی www.domstol.no بکە.

هەروەها، لە ماڵپەڕی خاچی سووری نەرویج دەتوانیت زانیاریی زیاتر لەبارەی خزمەتی پاڵپشتیکردن لە شایەت دەست بخەیت