Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

www.littsint.no – خزمەتێکی ئۆنلاینی کۆنترۆڵی تووڕەیی بۆ باوک و دایک

Littsint.no -

ئایا بە جۆرێک تووڕە دەبێت کە منداڵەکەت نەتوانێت پێشبینی بکات و ببێتە هۆی سەرلێشێوانی؟ ڕەنگە پەرتووکی ئەلەکترۆنیی Foreldreveileder i sinnemestring (ڕێنمای باوک و دایک بۆ کۆنترۆڵی تووڕەیی) کە لە www.littsint.no بڵاو کراوەتەوە بۆ تۆ بەسوود بێت.

ماڵپەڕی www.littsint.no، پەرتووکێکی ئەلەکترۆنی و ئەپێکی تەلەفۆنی زیرەکی هەیە کە باوک و دایکان دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ ئەوەی خۆیان لە تووڕەیی یان بەدڕەفتاریی جەستەیی و زمانی کە زیان بە منداڵەکەیان یان هاوسەرەکەیان دەگەیەنێت ڕزگار بکەن.  پەرتووکی ئەلەکترۆنیی Foreldreveileder i sinnemestring (ڕێنمای باوک و دایک بۆ کۆنترۆڵی تووڕەیی) بەخۆڕایی بەردەستە بۆ داگرتن و 10 ڤیدیۆکلیپ لە خولێکی چارەسەرکردنی تووڕەیی تێدا یە. ئەم ڤیدیۆکلیپانە بە شێوەیەکی کرداری مۆدێلێکی زانستیانە بۆ کۆنترۆڵی تووڕەیی پێشکەش دەکەن.

ماڵپەڕی littsint.no هەروەها لینکی خزمەتەکانی چارەسەرکردنی تری تێدا یە.

ئەم ماڵپەڕە هەروەها بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، ئوردوو، سۆمالی، ئیسپانی، پۆڵەندی و سامیی باکوور بەردەستە.

ئەم ماڵپەڕ و پەرتووکە ئەلەکترۆنیە لەلایەن دەروونناس Steinar Sunde ئەندامی فەرمانگەی خزمەەکانی چاودێریی خێزان لە Molde دانراوە، پە پاڵپشتی و یارمەتیی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری منداڵان، گەنجان، و خێزان.