Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هاوڕێی ڕێپیشاندەر چییە؟

Du kan snakke med en ressursvenn om vold i nære relasjoner.

بەمزووانە لە پەناگەی قەیران دەردەچیت؟ پاش جیابوونەوە لە هاوسەرێکی توندوتیژ هەست بە تەنیایی و بێکەسی دەکەیت؟ هاوڕێیەکی ڕێپیشاندەر دەتوانێت لە قۆناغی سەرەتای دەستپێکردنی ژیانێکی نوێدا پشتیوانیت لێ بکات.

بەداخەوە، زۆرێک لە قوربانییانی توندوتیژیی خێزانی لە کۆتاییدا بە هۆی نەبوونی هیچ جێگرەوەیەکی دیکەوە دەگەڕێنەوە لای هاوسەرە توندوتیژەکانیان.

خزمەتگوزاریی هاوڕێی ڕێپیشاندەر کێ دەگرێتەوە؟

خزمەتگوزاریی هاوڕێی ڕێپێشاندەر بۆ تۆیە کە بە هۆی توندوتیژیی هاوبەشی ژیانتەوە جیا بووبوویتەوە و لە کۆتاییدا پەناگەی قەیران بەجێ دەهێڵیت. ئەگەر لە پەناگەیەکدا نەژیاویت بەڵام هاوڕێی ڕێپیشاندەرت دەوێت، سەرەتا دەبێت پەناگەکە هەڵسەنگاندنێکی مەترسیی بۆ بارودۆخت بکات.

هاوڕێی ڕێپیشاندەر سەرچاوەیەکی پشتیوانی و هاوڕێیەکی تۆیە لە کاتە قورسەکاندا. پەیوەندیی نێوان تۆ و هاوڕێ ڕێپیشاندەرەکەت دەبێت وەک دوو هاوبەشی تەواو یەکسان بێت. ئامانجی ئەم خزمەتگوزارییە بۆ دڵنیابوونەوەیە لەوەی قوربانییانی توندوتیژی نەگەڕێنەوە بۆ لای هاوبەشە توندوتیژەکانیان. بەو مەرجەی نەگەڕێیەوە بۆ لای ئەو کەسەی کە توندوتیژیی بەرامبەر کردوویت، هاوڕێی ڕێپیشاندەرت بۆ ماوەی دوازدە مانگ بۆ تەرخان دەکرێت. هاوڕێی ڕێپێشاندەر دەتوانێت لە مانگێکدا دوو بۆ چوار جار بتبینێت.

کێ دەبینیت؟

هاوڕێیانی ڕێپیشاندەر خۆبەخشی ژنن کە ڕاهێنانیان لە بوارەکانی وەک زەبری دەروونی، توندوتیژی لە پەیوەندییە نزیکەکاندا، نهێنیپارێزی و سنوورداناندا وەرگرتووە. هاوڕێیانی ڕێپیشاندەر بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن، بەڵام هەندێکیان  زمانی ئینگلیزیش دەزانن. لە هەندێک حاڵەتدا، دەتواندرێت خزمەتگوزارییەکان بە زمانەکانی دیکەش پێشکەش بکرێن.

خواستت لەسەر هاوڕێیەکی ڕێپیشاندەر هەیە؟

ڕێکارەکە لە لایەن لقە ناوخۆییەکانی کۆمەڵەی تەندوستیی گشتیی ژنانی نەرویجی لە سەرتاسەری نەرویج، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە ناوەندییەکانی کۆمەڵەی تەندروستی گشتی ژنانی نەرویجی (N.K.S.)یەوە ڕێک دەخرێت ئەگەر خواستت لەسەر هاوڕێیەکی ڕێپیشاندەر هەیە، داوا لە پەناگەکەت بکە پەیوەندی بە لقێکی ناوخۆیی کۆمەڵەی تەندوستیی گشتیی ژنانی نەرویجییەوە بکات.

لیستی پەناگەکانی قەیران لێرە بەردەستە.

پوختەیەک لەسەر لقە ناوخۆییەکانی N.K.S. لێرە بەردەستە.

هەروەها دەتوانیت لە ماڵپەڕی N.K.S. زیاتر بخوێنیتەوە لەسەر هاوڕێی ڕێپیشاندەر و ئەو شوێنانەی لە نەرویج ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش دەکەن