Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لە کاتی توندوتیژی یان ئازاردراندا کاتێک پێویستیت بە یارمەتی بوو لە کوێ‌ڕا دەست پێ بکەی؟

spørsmålstegn tegnet på vind

لە کاتی توندوتیژی یان ئازاردراندا کاتێک پێویستیت بە یارمەتی بوو لە کوێ‌ڕا دەست پێ بکەی؟

  • لەو دۆخانەدا کە ئەستەمن و هەڕەشە لە ژیان دەکەن، پەیوەندی بگرە بە پۆلیس لە ژمارەی 112 یان ئەمبولانس بە ژمارەی 113. هەروەها پۆلیس دەتوانێ زانیاری و ڕێنماییت پێشکەش بکات.
  • هێڵی یارمەتیی VO – هێڵی یارمەتیی توندووتیژیی خیزانیی نیشتمانیی نەرویج 116 006 (Vold- og overgrepslinjen) – بۆ هەر کەسێک کراوەیە کە تووشی تووندوتیژیی یان ئازاری خێزانی بووەتەوە. ئەمە خزمەتگوزارییەکەی نیشتمانی و بێ بەرانبەرە، کە 24 کراوەیە.
  • ئەی پەناگەی توندووتیژیی خێزانی (krisesenter) دەتوانێ شوێنێکی پارێزراوی نیشتەجێبوون، زانیاری، ڕێنمایی، یارمەتیی یاساییت پێشکەش بکات و ئەگەر پێویست بێت بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیکەت بنێرێت. تەنانەت گەر لەوێش نەژی دەتوانی یارمەتیی لە پەناگە وەربگری.
  • ئەگەر منداڵەکانت قوربانیی توندووتیژین یان لە ماڵەوە لە گەڵ توندووتیژی دەژین – پەیوەندی بگرە بە 1>خزمەتگوزارییەکانی خۆشبژێویی منداڵ  (barnevernet) لە شارەوانییەکەت یان تەلەفۆنی فریاکەوتنی منداڵان و گەنجان (Alarmtelefonen for barn og unge) تەلەفۆن: (+47) 116 111، ئیمەیل: alarm@116111.no.
  • ئی تۆ پزیشکی گشتیی (fastlege)، یەک ناوەندی هێرش(overgrepsmottak)، یان نۆرینگەی تەندروستی منداڵەکەت (helsestasjon) دەتوانن یارمەتیی پزیشکی، زانیاری، ڕێنمایییت پێشکەش بکەن، یان گەر پێویست بێت بتنێرن بۆ شوێنی دیکە.  پزیشکەکان و ناوەندەکانی هێرشیش دەتوانن بەڵگەکانی پزیشکیی یاسایی دابین بکەن.
  • نووسینگەکانی خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی خێزان (Familievernkontor) یارمەتی و زانیاریی پێشکەش بەو خێزانانە دەکەن کە گرفت، ململانێ یان قەیرانیان یەیە، و، لە نێوان گرفتەکانی دیکەدا، لە گەڵ گرەفتەکانی تووڕەیی و تووندوتیژی، سەروکاریان هەیە.

هەموو ئەم پێسنیارانەی سەرەوە شوێنێکی بەردەست و مومکینن بۆ ئەوەی گەر پێویستیت بە یارمەتی بوو لەوێوە دەست پێ بکەی. بە پێی ئەوەی کە کێی، ئەزموونەکەت چییە، و ئەو بارودۆخەی خۆتی تێدا دەبینییەوە چییە، جیاوازیی هەیە لەوەی کە لە چ شوێنێکەوە دەست پێ بکەی. لە لای ڕاستدا، ئەو شوێنانەی دیکەمان ڕیز کردووە کە دەتوانی لەوێوە یارمەتی وەدەست بهێنی.