Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لە کاتی ڕوودانی توندوتیژی یان دەستدرێژیدا لە کوێوە دەست پێ بکەیت کاتێک پێویستت بە یارمەتییە؟

spørsmålstegn tegnet på vind

دەکرێت کارێکی زەحمەت بێت بەهۆی ڕوودانی توندوتیژی و دەستدرێژیی سێکسییەوە بە شوێن یارمەتیدا بگەڕێیت لێرەدا چەند پێشنیازێکی کەم هەن لەسەر ئەوەی لە کوێوە دەست بە گەڕان بۆ یارمەتی بکەیت

ئەگەر خۆت یان منداڵەکەت قوربانیی توندوتیژیی هاوژینێک، ئەندامێکی خێزان یان کەسێکی دیکەن، دەتوانیت یارمەتی وەربگریت.

لە بارودۆخی جدی و مەترسیدار بۆ سەر ژیان

پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکە بە پەیوەندیکردن بە 112 یان ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن بانگ بکە لەڕێی پەیوەندیکردن بە 113. هەروەها پۆلیس دەتوانێت ڕێنمایی و ڕێنوێنیت بکات.

لە حاڵەتەکانی توندوتیژی و دەستدرێژیدا پۆلیس دەتوانێت چی بکات؟

پەیوەندی یان چات لەگەل هێڵی یارمەتیی نیشتیمانی نەرویجی بۆ قوربانییانی توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژیکردن بکە – VO-هێڵی یارمەتیی

هێڵی یارمەتیی VO – هێڵێکی یارمەتییە و بۆ هەموو ئەو کەسانە کراوەیە کە توشی توندوتیژیی خێزانی 006 116 (Vold- og overgrepslinjen) – یان دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە. هەروەها دەتوانیت بێبەرانبەر چات بکەیت لەگەڵ خزمەتگوزارییەکە، کە لە سەرتاسەری وڵاتدا بە درێژایی ڕۆژ بەردەستە.

زیاتر بخوێنەرەوە دەربارەی هێڵی یارمەتیی نیشتیمانی VO

پەیوەندی بە پەناگەیەکی قەیرانەوە بکە

ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ هاوژینەکەت توندوتیژی تێدایە، پەناگەیەکی قەیران دەتوانێت شوێنێکی مانەوەی سەلامەتت بۆ دابین بکات، ڕێنمایی، ڕێنوێنی و یارمەتیی یاساییت پێشکەش بکات و هەرکات پێویستی کرد بۆ خزمەتگوزارییەکانی تر ڕەوانەت بکات. هەروەها منداڵانیش دەتوانن داوای یارمەتی لە پەناگەکانی قەیران بکەن.

هێشتا دەتوانیت داوای یارمەتی لە پەناگەیەکی قەیران بکەیت تەنانەت ئەگەر پێویستیش نەکات لەوێ بژیت یان ژیانیشت لە مەترسیدا نەبێت.

زیاتر دەربارەی پەناگەکانی قەیران بخوێنەرەوە

ئەگەر منداڵان دووچاری توندوتیژی بوبێتنەوە یان لە ماڵێکدا بژین کە توندوتیژی تیابێت

پەیوەندی بکە بە:

 

یارمەتیی پزیشکی لە حاڵەتی ڕوودانی توندوتیژی و دەستدرێژی

لە حاڵەتی برینداربوونی جەستەیی و کاریگەرییەکانی دواتری، داوای یارمەتیی پزیشکی بکە.

داوای یارمەتی بکە لە:

 

دەتوانن یارمەتیی پزیشکی، ڕێنمایی و ڕێنوێنی دابین بکەن و ئەگەر پێویستیشی کرد ڕەوانەی شوێنی دیکەت بکەن. پزیشکەکان و ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەلاماریش دەتوانن بەڵگەی پزیشکیی دادوەری دەست بخەن.

ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان دەتوانن یارمەتی پێشکەش بکەن لە کاتی ڕوودانی توندوتیژیی خێزانی لە نێو خێزانەکان و نێوان هاوژینان

ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان یارمەتیی و ڕێنوێنی پێشکەش بەو هاوژین و خێزانانە دەکەن کە تووشی گرفت، ململانێ و قەیران بوونەتەوە. ئەم ناوەندانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە زاڵبوون بەسەر کێشەکانی تووڕەیی و توندوتیژیدا.

زیاتر دەربارەی ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان بخوێنەرەوە

خزمەتگوزاریی پشتیوانیی زیاتر لە حاڵەتی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسیدا

بە پشتبەستن بەوەی کە کێیت، ئەزموونەکانت چۆنن و ئەو بارودۆخەی خۆتی تێدا دەبینیتەوە، ڕەنگە بۆ تۆ وا گونجاوتر بێت داوای یارمەتی لە شوێنێک بکەیت جگە لەو شوێنانەی ئێمە لە خوارەوە ڕیزمان کردوون.

لێرە پوختەیەک لەسەر خزمەتگوزاریی پشتیوانیی زیاتر بدۆزەرەوە