Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ تووشیاری توندوتیژی یان دەسدرێژیی بوون؟ خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروون لە شاری ئێوەدا چ خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکات؟

Psykisk helsevern kan hjelpe deg som bruker vold

ئاخۆ هەڕەشەتان لێکراوە، ئاخۆ توندوتیژن یان هاوسەر، منداڵەکان یان نزیکانی خۆتان ئازاری سێکسی داوە؟ لەم کاتەدا ئێوە تووشیاری کێشەی توندوتیژین و رەنگە پێویستتان بە یارمەتی هەبێت. هەموو شارەکان ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونیان هەیە و لە زۆرێک لە شارەکاندا دەروونناس لە ژێر چاوەدێریی شارەوانیدا چالاکە.

بۆ وەرگرتنی رێنوێنی لە بواری بەڕێوەبەرایەتی تووڕەیی و توندوتیژیی، سەردانی لای پزیشکی دەروون بکەن. بۆ هەندێ کەس رەنگە ماوەیەک خەواندن لە یەکەی پزیشکی دەرووندا پێویست بێت. GP یان دەروونناسیش دەتوانن بە راوێژکاریی دیاریی بکەن کە ئاخۆ پێویستتان بەم جۆرە یارمەتییە هەیە یان نا، و گەر پێویست بێت ئێوە بە ناوەندە پێوەندیدارەکان بناسێنن. دڵنیا ببنەوە کە کەسانی ناسێنەری ئێوە دەزانن کە ئێوە پێویستتان بە پزیشکی دەروونی خاوەن ئەزموون لە بواری تووڕەیی، توندوتیژیی و دەسدرێژیدا هەیە.

هەموو شارەکان ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونیان هەیە و لە زۆرێک لە شارەکاندا دەروونناس لە ژێر چاوەدێریی شارەوانیدا چالاکە.

بۆ کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی (DPS) یان دەروونناس یان پزیشکی دەروونی بەرکەوتەی سوبسید (پسپۆڕی گرێبەستی) پێویستتان بە نامەی ناساندن دەبێت. هەندێ لە دەروونناسان و پزیشکانی دەروونی تایبەتیش بە بێ سوبسید کار دەکەن. لەم بابەتانەدا بە شێوەی ئاسایی پێویستتان بە نامەی ناساندن نییە بەڵام خزمەتێک کە پێشکەش دەکرێت تێچووی زیاترە لە خزمەتی ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی یان دەروونناس/پزیشکی دەروونی بەرکەوتەی سوبسید.

فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکرێت.

کاتی چاوەڕوانی چارەسەریی لە ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی گرێدراوی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێوە لە وڵاتە. گەر ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی نەتوانێت خزمەتکارییەکی شیاو پێشکەشتان بکات، دەتوانن بچنە ناوەندێکی تری پزیشکی دەروونی ناوچەیی. دەتوانن پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاریی زانیاریی پێدان «شوێنی چارەسەریی هەڵبژێرن» بۆ هێنانە ئارای پرسیارەکانی پێوەندیدار بە خزمەتگوزارییەکان و کاتی چاوەڕوانی بەو ژمارەی خوارەوە پەیوەندی بکەن: ‎800 43 573‏ (‎800 HELSE).

> نێوەنجی کاتی چاوەڕوانی لە ناوەندی گەڕەکی خۆتاندا بپشکنن

(تەنیا نەرویجی)


ریزبەندی ئەو ناوەندانەی کە بۆ وەرگرتنی رێنوێنی یان راوێژکاریی دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن لە ماڵپەڕی helsenorge.no دا پێشکەش کراوە

(تەنیا نەرویجی)

SANKS – ناوەندی پێشکەشکاری راوێژکاریی تەندروستی دەروون بۆ جەماوەری سامی

(تەنیا نەرویجی)