کەسێکی توندوتیژیت یان پەلاماری سێکسیت ئەنجام داوە؟ بیر لە وەرگرتنی چاودێریی دەروونی دەکەیتەوە؟

ئایا هەڕەشەت لە هاوسەرەکەت، منداڵەکانت یان کەسە نزیکەکانی خۆت کردووە، توندوتیژیت بەرامبەر ئەنجام داون یان پەلاماری سێکسیت کردوونەتە سەر؟ کەواتە تۆ کێشەی توندوتیژیت هەیە و لەوانەیە پێویستت بە یارمەتیی تەندروستیی دەروونی هەبێت.
تا یارمەتی وەربگریت بەسەر تووڕەیی و توندوتیژی خۆتدا زاڵ ببیت، یان ئەگەر پەلاماری سێکسیت ئەنجام داوە یان ترسی ئەوەت هەیە ئەنجامی بدەیت، کەواتە پێویستت بە یارمەتیی کەسانی شارەزا هەیە. هەموو شارەوانییەکان خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستی پێشکەش دەکەن. ئەم خزمەتگوزارییانە لە شارەوانییەکەوە بۆ دانەیەکی تر جیاوازن. دەتوانیت خۆت سەربەخۆیانە پەیوەندی بە هەندێک لەو خزمەتگوزارییانەوە بکەیت، لە کاتێکدا بۆ ئەوانی تر پێویستت بەوەیە ڕەوانە بکرێیت.
ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستییان بە ڕەوانەکردن نییە
زۆرینەی شارەوانییەکان خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی گەڕۆک یان تیمی چارەسەری هەمەلایەنە و بەدواداچوون دابین دەکەن، کە یارمەتی ئەو خەڵکانە دەدەن کە کێشەی دەروونی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا هەیە. تیمەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونت یان کۆمەڵە ناوخۆییەکەت یارمەتیت پێشکەش دەکەن.
خزمەتگوزارییەکان لە شارەوانییەکەوە بۆ دانەیەکی تر جیاوازن.
هەندێک لەم تیمانە کارکردنیان بەپێی ACT و FACT مۆدێلەکانی کە دەتوانیت لە خوارەوە زیاتر لەسەریان بخوێنیتەوە.
شارەوانییەکان هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە گەڕۆکانەش دابین دەکەن کە بە پشتبەستن بە مۆدێلەکانی تر کار لەسەر گەنجان دەکەن. بۆ زانینی زیاتر پەیوەندی بە شارەوانی ناوچەکەتەوە بکە
زیاتر بخوێنەرەوە و سەیری ڤیدیۆیەک بکە دەربارەی تیمەکانی FACT
ژمارەیەک لە شارەوانییەکان خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی دەروونیی بەپەلەیان دامەزراندووە. ئەمە بژاردەیەکی چارەسەری کورتخایەنە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 16 ساڵەوەیە و دڵەڕاوکێی سووک بۆ مامناوەند، خەمۆکی، هەم کێشەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر یان کێشەی خەوتنیان هەیە.
خزمەتگوزارییەکە بێبەرانبەر پێشکەش دەکرێت و دەتوانیت بە شێوەیەکی سەربەخۆ داوای یارمەتی بکەیت و پێویستی بە ڕەوانەکردنت لە لایەن پزیشکە گشتییەکەتەوە نییە. سەرەڕای ئەمەش، پزیشکە گشتییەکەت زۆربەی جار گرنگترین کەسە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووت دەبنەوە.
تا بزانیت شارەوانیی ناوچەکەت خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستیی دەروونی بەپەلە پێشکەش دەکات، پێویستە سەیری ماڵپەڕەکەیان بکەیت.
زۆرێک لە شارەوانییەکان و ناوچە ناوخۆییەکان دەروونناسیان هەیە کە بەستراونەتەوە بە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری و تەندروستییەوە و چارەسەری کورتخایەن بۆ کێشە دەروونییە سووک بۆ مامناوەندەکان پێشکەش دەکەن. خزمەتگوزارییەکە بێبەرانبەرە.
زانیاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتی کارکردنی دەروونناسەکان و چۆنیەتی پەیوەندیپێوەکردنیان لە ماڵپەڕی ناوچە یان شارەوانی ناوچەکەت بەردەستە. هەروەها پزیشکە گشتییەکەت دەتوانێت لەم بارەیەوە یارمەتیت بدات.
ژمارەیەک دەروونناس و پزیشکی دەروونی تایبەت هەن کە بەبێ پاڵپشتیی دارایی حکومەت کار دەکەن. زۆربەی جار پێویستت بە ڕەوانەکردن نییە، بەڵام خزمەتگوزارییەکە گرانتر دەکەوێت بە بەراورد بە چارەسەروەرگرتن لە ناوەندێکی دەروونیی ناوچەکەت یان بە بەراورد بە چارەسەرکردن لای دەروونناسێک یان پزیشکێکی دەروونی کە .حکومەت پاڵپشتیی دارایی پێ دەدات (سەیری خوارەوە بکە)
خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تووڕەیی و توندوتیژیدا
خزمەتگوزارییە تایبەتەکان بۆ ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتییە بۆ زاڵبوون بەسەر تووڕەیی و توندوتیژبوونیاندا:
خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە دەستدرێژیی سێکسی
خزمەتگوزارییە تایبەتەکان بۆ ئەوانەی دەستدرێژیی سێکسییان ئەنجام داوە یان ترسییان لەوە هەیە ئەنجامی بدەن:
- خولی نوێ – بژاردەیەکی چارەسەرکردنە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژی
- دەتوانیت یارمەتی بدۆزیتەوە – خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی حەزیان بە سێکسکردن لەگەل منداڵان هەیە
- BASIS – بەرنامەیەکی چارەسەری بۆ ئەو زیندانییانەی کە بە هۆی پێشێلکاریی سێکسی سزا دراون
ئەو خزمەتگوزارییانەی پێویستییان بە ڕەوانەکردنە
پزیشکە گشتییەکەت یان پزیشکی ددانت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ خۆت دەتوانێت هەڵسەنگاندن بکات کە ئایا تۆ پێویستت بە یارمەتیی تایبەت هەیە ئەگەر پێویستی کرد دەتوانن ڕەوانەی دەروونناس یان پزیشکێکی دەروونیت بکەن. بەو کەسە بڵێ کە ڕەوانەت دەکات تا داوای چارەسەرکارێک بکات کە شارەزایی لە بواری توندوتیژی و زەبری دەروونیدا هەبێت.
کلینیکەکانی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونی ناوچەکەت و پزیشکانی دەروونی/دەروونناسەکان کە گرێبەستی کارکردنیان هەیە
کلینیکەکانی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونی ناوچەکەت لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەستن و بەشێکن لە خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی تایبەت. هەروەها دەروونناس و پزیشکە دەروونییە تایبەتەکان کە گرێبەستی کارکردنیان هەیە (پسپۆڕانی گرێبەست) بەشێکن لە خزمەتگوزاریی چاودێریی تەندروستیی تایبەت. تا لە کلینیکەکانی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونی ناوچەکەت یان پسپۆڕانی گرێبەست چارەسەر وەربگریت، دەبێت ڕەوانە بکرێیت. ئەگەر پێویستت بە چاودێریی تەندروستیی دەروونی هەیە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونی ناوچەکەت بکەیت. چارەسەرکردن لە شێوەی خولی سەقامگیرکردن و ڕاوێژی تاکەکەسیی پێشکەش دەکرێت.
بەو کەسە بڵێ کە ڕەوانەت دەکات تا داوای چارەسەرکارێک بکات کە” شارەزایی لە بواری توندوتیژی و زەبری دەروونیدا هەبێت.
SANKS خزمەتگوزارییەکە کە چاودێریی تەندروستیی دەروونی پێشکەش بە خەڵکانی سامی دەکات
کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن مەگەر خۆت ڕەزامەند بیت، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. ئەگەر پێویست بێت دەتواندرێت وەرگێڕێک دابین بکرێت. کاتێک سەردانی کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونی ناوچەکەت یان پسپۆڕانی گرێبەست دەکەیت، دەبێت وەک کەسێکی ئاسایی ئەو تێچوویچاودێریی تەندروستییە بدەیت کە سنووری کارتەکەت تێدەپەڕێنێت. ئەوەی کە دەبێت سەردانی چ کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی ناوچەکەت بکەیت پشتبەستە بەوەی لە کوێ دەژیت و نەخۆشخانەی ناوچەکەت کامەیە. پزیشکە گشتییەکەت دەتوانێت ڕێنوێنیت بکات.
ڕێڕەوی نەخۆش و کاتەکانی چاوەڕوانی
کاتێک ڕەوانەی کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی ناوچەکەت دەکرێیت، ئەمە یەکەم ڕێڕەوی نەخۆشە. ڕێڕەوی نەخۆش دڵنیایی دەدات لەوەی کە چارەسەری گشتگیر و چاوەڕوانکراوتان پێشکەش دەکرێت، بەبێ هیچ کاتێکی چاوەڕوانیی ناپێویست. خاڵی دەستپێک بۆ ئەمە ئەوەیە کە کەس بەقەد خۆت شارەزای ژیانی تۆ نییە.. ئەمە بەو مانایە دێت کە دەبێت ڕۆڵیکی زیاترت لە چارەسەرکردنی خۆتدا هەبێت.
زیاتر دەربارەی ڕێڕەوی نەخۆش بخوێنەرەوە لە helsenorge.no
کاتی چاوەڕانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی ناوچەکەت دەگۆڕێت بە پشتبەستن بەوەی کە تۆ لە چ شوێنێکی وڵاتدایت. ئەگەر کلینیکێکی دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی ناوچەکەت نەتوانێت خزمەتگوزاریی پێویستت پێشکەش بکات، بژاردەی ئەوەت لەبەر دەستە کە لە کلینیکێکی تری دەرەوەی نەخۆشخانەی دەروونیی ناوچەکەت چارەسەر وەربگریت. دەتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی زانیارییەوە بکەیت “شوێنی چارەسەر هەڵبژێرە” بۆ ئەو پرسیارانەی پەیوەستن بە خزمەتگوزارییەکان و کاتەکانی چاوەڕوانی لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەی خوارەوە 800 43 573 (800 HELSE).
سەیری تێکڕای کاتی چاوەڕوانی لە ناوەندی ناوچەکەت بکە (تەنها بە زمانی نەرویجی)
لیستی ئەو شوێنانەی کە لێیانەوە دەتوانیت یارمەتی وەربگریت
هەر کۆمپانیایەکی تەندروستی لیستی دەروونناس و پزیشکانی دەروونییان لایە کە لە لایەن حکومەتەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێن (پسپۆڕانی گرێبەست):
- پسپۆڕانی گرێبەست لە دەسەڵاتی تەندروستیی هەرێمیی باشوری ڕۆژهەڵاتی نەرویج
- پسپۆڕانی گرێبەست لە دەسەڵاتی تەندروستیی هەرێمیی ڕۆژئاوای نەرویج
- پسپۆڕانی گرێبەست لە دەسەڵاتی تەندروستیی هەرێمیی ناوەڕاستی نەرویج
- پسپۆڕانی گرێبەست لە دەسەڵاتی تەندروستیی هەرێمیی باکوری نەرویج
لە ماڵپەڕی کۆمەڵەی دەروونناسانی نەرویجی دەروونناسێک بدۆزەرەوە
نووسراوەکە لە لایەن دەستەی سەرنووسەرانی dinutvei.noەوە نووسراوە.
سەرچاوەکان:
helsenorge.no
ناوەندی سەرچاوەی نەرویجی بۆ تەندروستیی دەروونیی کۆمەڵگە (NAPHA)
کتێبخانەی تەندروستیی ئەلیکترۆنیی نەرویجی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی نەرویجی
ماڵپەڕی شارەوانییە جیاوازەکان
