پەناگەکانی قەیران شوێنێکی سەلامەتی ژیان بۆ ماوەیەکی سنووردار پێشکەش دەکەن، بەڵام ئەو شوێنانە خزمەتگوزاریی پێشکەش بەو کەسانەیش دەکەن کە پێویستیان بەوە نییە لەوێ بژین. ژیان لە پەناگەی قەیران و وەرگرتنی خزمەتگوزاری بێبەرانبەرە. دەتوانی بە بێ وادەی ۆێشتر یان ناردن سەردانی ئەم ناوەندە بکەی.
هەموو پەناگەکان ڕێنماییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەبەرچاو دەگرن و بە تەواوی بەکارهێنانیان سەلامەتە.
خزمەتگوزارییەکان بریتین لە:
- ڕاوێژکاری
- لە پەیوەندیی لەگەڵ خزمەتگوزارییە جیاوازە تەندروستییەکان و خزمەتگوزارییە پشتگیرییەکاندا یارمەتی پێشکەش دەکەن
- زانیاریی لەبارەی مافەکان و سەرچاوە بەردەستەکان
- ڕاویژکاری و ڕێنمایی (لەوانیش ڕاوێژکاریی یاسایی)
- گروپ و چالاکییەکانی ڕاوێژکاری
- بەدواداچوون
هەروەها دەشتوانی بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی پەیوەندیی تەلەفۆنی بە پەناگەی قەیران بکەی. دەتوانی بە نەناسراوی بمێنییەوە، یانی پێویست ناکات کاتێک کە پەیوەندیی بە ناوەندێکەوە دەکەین ناوەکەت بڵێی. هەروەها خزموکەسی ئەو کەسانەی کە تووشی توندوتیژی بوونەوە، خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستیی گشتی، قوتابخانەکان و ڕێکخراوەکانی دیکەیش دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەبارەی یارمەتییە بەردەستەکان یان هەندێک داواکاریی دیکە پەیوەندیی بە پەناگەیەکی قەیرانەوە بکەن.
هەروەها پەناگەکانی قەیران دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانەش بکەن کە پێویستیان بە مانەوە لێرە نییە.
سەیری ئەم فیلمە لەبارەی سەردانی پەناگەیەکی قەیران بکە:
ستافی پەناگەکانی قەیران ڕاهێنانی و/یان ئەزموونی پەیوەستی کارکردن لەگەڵ توندوتیژی و ئازاردانیان هەیە. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا بکەن. بەکارهێنەرەکانی دیکەی پەناگە ڕێگەی باسکردنی هیچ نیگەرانی و بابەتێکی پەیوەست بە تۆیان بۆ کەسانی دیکە نییە. لە کاتی پێویستدا پەناگەکانی قەیران دەتوانن وەرگێرت بۆ دابین بکەن.
بە پێی یاسا هەموو بەرێوەبەڕێتییەکی خۆجێی دەبێ خزمەتگوزاریی پەناگەی قەیران دابین بکات. بە گشتی، چەندین بەڕێوەبەڕایەتیی خۆجێی بەیەکەوە خزمەتگوزارییەکی پەناگەی قەیران دابین دەکەن. زۆربەی پەناگەکانی قەیران بە شێوەیەک ڕێکخراون کە پێداویستییەکانی بەکارهێنەرەکانیان بە کمکردنەوەی هاتووچۆ دابین بکەن، و ئەگەر ئەم مەرجەیان تێدا نەبێت بەڕێوەبەڕایەتیی خۆجێی دەبێت چارەسەریی جێگرەوە پێشکەش بکات.
سکرتاریای پەناگەی قەیران
سکرتاریای پەناگەی قەیران ئەندامێکی ڕێکخراوی پەناگەکانی قەیرانە و بەرپرسیاریی جێبەجێکردنی ROSA یە، کە تێیدا لە گەڵ قوربانییەکانی قاچاغی مرۆڤ بە مەبەستی لەشفرۆشی کار دەکات. دەتوانی لەم ماڵپەڕەدا زانیاریی زیاتر لەبارەی کاری سکرتاریای پەناگەی قەیران بخوێنییەوە.
لیستەیەکی هەموو پەناگەکانی قەیران لە نەرویج (تیک لە باکسی ‘krisesenter’ لە ژێر ‘Type tilbud’ بدە)