Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی پشتیوانیی لە قوربانییەکانی تاوان چییە؟

Brosjyre med tekst og illustrasjoner

تا ئێستا توندوتیژی، ئازاری سێکسی، هێرش یان پێشێلکارییە تاوانکارییەکانی دیکەت بەرانبەر کراوە، کە ڕاپۆڕتەکەت ڕاگەیاندبێ یان بیر لە ڕاگەیاندنی ڕاپۆڕتەکەی بکەیەوە؟

لە ماوەی ساڵی 2017، ناوەندی پشتیوانیی لە قوربانییەکانی تاوان (Støttesenter for kriminalitetsutsatte) بە مەبەستی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی قوربانییەکانی تاوان لە هەموو ناوەندەکانی پۆلیس دامەزرا. ئامانجی ناوەندەکانی پشتیوانی بریتییە لەوەی کە گەر بوویە قوربانیی تاوانێک پێداویستییەکانت دابین بکات و لە ڕەوتی دادگایی تاوانکاریدا پشتیوانیت لێ بکات.

“ئامانجی ناوەندی پشتیوانیی بریتییە لە چاوەدێریی لەو کەسانەی کە دەبنە قوربانیی کردە تاوانکارییەکان”

ناوەندەکانی پشتیوانی لە کاتی ڕەوتەکانی دادگای تاوانکاریدا، هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی پێشێلکارییەکەوە تا بڕیاڕی کۆتایی دادگا یان کۆتایی ڕەوتەکانی دادگا پشتیوانیت لێ دەکەن. هەموو کەس دەتوانێ پەیوەندیی بە ناوەندەکانی پشتیوانییەوە بکات، بەڵام گروپی ئامانجی سەرەکیی ئەو کەسانەن کە ڕاپۆڕتی تاوانێک بە پۆلیس ڕادەگەیەنن.

لێرەدا دەتوانی تماشای ڤیدیۆیەک بکەی لە بارەی ئەوەیدا کە کاتێک کە بەشداریی لە ناوەندێکی پشتیوانیی بۆ قوربانییەکانی تاوان دەکەی چ ڕوو دەدات:

 

خزمە نزیکەکانیان دەکات:

  • پشتیوانی و یارمەتیی دەروونی، لەوانیش کارکردن و ڕاهاتن بەو شتانەی کە ڕوویان داوە، جۆرە جیاوازەکانی پەرچەکرداری دەروونی، و هەڵکردن لە گەڵ ژیانی ڕۆژانە و ئالەنگارییەکان لە داهاتوودا
  • هاوکاریی لە میانەی ڕەوتەکانی دادگای تاوانکاریدا
  • زانیاری – بە شێوەی سەرەکی لە سەر ڕەوتەکانی دادگای تاوانکاری و خزمەتگوزارییەکانی یارمەتی و پشتیوانیی لەبەردەستە
  • ڕێنمایی و هێماکانی خزمەتگوزارییەکانی یارمەتی و پشتیوانیی، لەوانیش بەریوەبەڕایەتیی قەرەبووی زیانی تاوانکاری (Kontoret for voldsoffererstatning)
  • پشتیوانیی پێشکەشکردنی داواکاریی – کاتێک کەیسێک دەچێتە دادگا

زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە ناوەندەکانی پشتیوانی کار دەکەن پاشخانی یاریدەدەرێکی کۆمەڵایەتی یان پسپۆڕی تەندروستییان هەیە، و لە بوارە پەیوەندیدارەکاندا شیاوەتییەکی بەرزیان هەیە. ستافەکە ئەرکی نهێنی‌پارێزییان هەیە و هەر بۆیە پێشیان لێ دەگیرێ هەرجۆرە زانیارییەک لە بارەی تۆ بە بێ ڕەزامەندیی پێشتری تۆ لە گەل کەسانی دیکە هاوبەش بکەن (جگە لەو دۆخانەی کە بەپەلەن و هەڕەشە لە ژیان دەکەن). ئەگەر پێویست بێ ناوەندەکە دەتوانێ وەرگێڕ دابین بکات.

ناوەندەکانی پشتیوانی داهێنانێکی هاوکاریکەرانەی نێوان ناوەندەکانی پۆلیس و شارەوانییە دەستنیشانکراوە خانەخوییەکانن. ئەم ناوەندانە بنەک سەرەکییەکانی خۆیان لە خزمەتگوزارییەکانی پۆلیس هەڵکەوتووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دەستیان بە قوربانییەکانی تاوانکارییەکان ڕابگات: هەر ناوەندێک ناوەندی پۆلیسی پەیوەندیدار لەخۆ دەگرێت. ئامانجی ناوەندەکانی پشتیوانی ئەوەیە کە لە نزیکەوە لە گەڵ خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و یارمەتیی خۆجێی هاوکاری بکەن، شوێنێک کە بنکەی سەرەکیی پیشەییەکانیانی لێیە.

 

زانیاری پەیوەندیگرتن

دەتوانی زانیاریی گشتیی لە بارەی ناوەندەکانی پشتیوانیی لە قوربانییەکانی تاوان لە dinutvei.no وەدەست بخەی (tick “støttesenter” under “جۆری خزمەتگوزاری”)

زانیاریی لەبارەی ناوەندەکانی پشتیوانیی لە قوربانییەکانی تاوان لە سەر ماڵپەڕەکانی پۆلیس

ژمارە تەلەفۆنی نیشتمانیی ناوەندی بۆ ناوەندەکانی پشتیوانی بریتین لە 800 40 008