لە خزمەتکارییەکانی ئەم ناوەندە دەکرێ بەو بابەتانەی خوارەوە ئاماژە بکرێت:
- راوێژکاریی لە شوێنێکی دڵنیا
- چاولێکردنی پزیشکیی بۆ دیاریکردن، چارەسەریی و بەرگیری لە زیان و هەوکردن
- تاقیکردنەوەی دووگیانی
- پشکنینی یاسایی بۆ ئامادەکردنی بەڵگە یاساییەکان
- رێنوێنی لە بواری پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە
- رێنوێنی لە بواری پەیوەندی کردن بە پارێزەرەوە (خۆڕایی) بە رەچاونەکردنی راپۆرت
- زانیاریی پێدان سەبارەت بە خزمەتگوزرایی بەدواداچوون، پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران و دیکەی ناوەندەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی
ئێوە دەتوانن لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئێمە یان هەندێ لەوانە کەڵک وەرگرن. ئەگەر بتانەوێت دەتوانن کەسێک لەگەڵ خۆ بهێنن. تەنانەت ئەگەر دەسدرێژیی ماوەیەک پێشتر جێبەجێ کرابێت، دیسانەوە دەتوانن داوای یارمەتی بکەن.
لە ناوەندی دەسدرێژیدا پزیشک، سستەر و یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی چالاکی دەنوێنن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. ناوەندی دەسدرێژیی گەر پێویست بێت هاوکات وەرگێڕێکتان بۆ تەرخان دەکات.
ناوەندی دەسدرێژیی لەگەڵ چارەسەرگەکانی فریاکەوتن یان نەخۆشخانە پێوەندیی هەیە و ئەندامی رایەڵەی خزمەتگوزاریی تەندروستی گشتییە.
> ریزبەندی ناوەندەکانی دەسدرێژی نەروێژ (نەرویج)
چارەسەرگەی فریاکەوتن
ئەگەر ئامادەبوون لە نزیکترین ناوەندی دەسدرێژیی (بۆ وێنە بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەوا یان دووری رێگا) بۆ ئێوە هەستەمە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە چارەسەرگەی فریاکەوتن. چارەسەرگەی فریاکەوتن یارمەتی ئێوە دەدات. هەندێ لە چارەسەرگەکانی فریاکەوتن دەتوانن خزمەتگوزاریی پشکنینی یاسایی بۆ ئامادەکردنی بەڵگە یاساییەکان پێشکەشی ئێوە بکەن. بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر لەسەر نزیکترین چارەسەرگەی فریاکەوتن بە ژمارەی 116 117 پەیوەندی بکەن.
رۆژنامەی Aftenposten فیلمێکی لەسەر یەکێک لەناوەندەکانی دەسدرێژیی لە ئۆسلۆ بەرهەم هێناوە. لەم فیلمەدا رەوتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پیشانی قوربانی و لێقەوماوەکانی دەسدرێژی دەدرێت و خزمەتگوزارییەکانی ئەو ناوەندە دەناسێنرێن.