خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ ئەرکەکەی بریتییە لە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانە و توووشی توندوتیژی، ئازاردران، خەتەنەی زێی کچان، هاوسەرگیریی زۆرەملێ یان هەڕەشەی هاوسەرگیریی زۆرەملێ دەبێتەوە یان لە ژێر مەترسیی ئەم ڕووداوانە دان. نموونەکانی دیکەی ئەو دۆخانەی کە تێیدا خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ دەتوانێ یارمەتی بدات بریتین لەو کاتانەی کە باوانەکان مادە سڕکەرەکان یان خواردنەوە کحولییەکان بەکار دەهێنن یان کاتێک کە منداڵێک هەندێک گرفتی ڕەفتاریی جدی پەیوەست بە ڕەفتاری تاوانکارانە یان هەڵەبەکارهێنانی مادەسڕکەرەکان/خواردنەوە کحولییەکانی هەبێ. ئەم یارمەتییە بێبەرانبەرە.
جۆرەکانی یارمەتی لە ماڵەوە دەتوانن بریتی بن لە:
- ڕاوێژکاری و رێنمایی خێزانەکە
- گروپەکانی پشتیوانیی باوان
- یاریدەدەری پشتیوانیی بۆ منداڵ
- پشتیوانیی دارایی بۆ چاوەدێریی منداڵی پێش قوتابخانە
- پشتیوانیی دارایی بۆ چاوەدێریی دەرەوەی قوتابخانە بۆ منداڵانی قوتابخانە (SFO/AKS)
- پشتیوانیی دارایی بۆ چالاکییەکانی کاتی بەتاڵ یان چالاکییەکانی دیکە
- چاوەدێریی پشوو لە کۆتایی هەفتەکان یان چاوەدێریی خێزانێک بۆ سەردان
سەیری فیلمێک لەبارەی خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ بکە:
باشترین بەرژەوەنیی منداڵ بۆ کاری خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ زۆر گرینگە (بەراورد. بەشی 4-1 یاسای نەرویجیی خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ – دیاریکردنی باشترین بەرژەوەندیی منداڵ). ئەمە هەندێک کات ڕەنگە لەگەڵ خولیاکانی باوان دژیەکی هەبێت. خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ یارمەتی و پشتیوانیی باوانەکان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن بە گونجاوی چاوەدێریی منداڵەکانیان بکەن، و تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت منداڵەکان دەبێ لە ژیان لە ماڵەوە بمێننەوە.
لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا، باشترین بەرژەوەندیی منداڵ ئەوە نییە کە لە ماڵەوە بمێنێتەوە، و خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ چاوەدیریی منداڵەکە وەئەستۆ دەگرێت. ئەمەیش دەتواندرێ بە ڕەزامەندی یان بێ ڕەزامەندیی خێزانەکە ئەنجام بدرێت. تەنیا کۆمیتەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکانی شار، کە دامەزراوەیەکی وەک دادگایە، دەتوانێ بڕیاڕ لەسەر وەئەستۆگرتنی چاوەدێریی منداڵەکان بدات کاتێک کە ئەمە لە دژی هۆگرییەکانی باوانەکانیانە.
خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ یارمەتی و پشتیوانیی باوانەکان دەکات بۆ ئەوەی بتوانن بە گونجاوی چاوەدێریی منداڵەکانیان بکەن
خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ پشت بەو خەڵکە دەبەستێت کە لە هەر جۆرە نیگەرانییەک کە لەبارەی منداڵێکەوە هەیەتی ئاگاداریان دەکەنەوە، هەر بۆیە منداڵ و خێزانەکەی دەتوانن ئەو یارمەتییە وەربگرن کە پێویستییان پێیەتی. چ تاکەکەسێکی سەربەخۆ بی یان لە گەڵ منداڵان و هەرزەکارەکان کار بکەی، ئەرکی تۆیە هەر نیگەرانییەک ڕابگەیەنی کە هەتە. ئەگەر دڵنیا نی کە دەبێ یان داوات لێ کراوە کە نیگەرانییەکانت ڕابگەیەنی، تکایە پێشتر پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ بکە بۆ ئەوەی ڕێنمایی لەم بارەوە وەربگری. دەشتوانی بە نەناسراوی ئەم کارە بکەی. ئەگەر چاوەدێرێکی منداڵی، دەتوانی پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ بکەی بۆ یارمەتیی وەرگرتنی هاوکاریی لەبارەی کێشەکاندا. هەروەها، بۆ نموونە، ئەمە ئەو حاڵەتەیش دەگرێتەوە کە ئەگەر تۆ هیچی دیکە لە گەڵ باوانەکەی دیکەت ناژی و لەوە نیگەرانی کە کاتێک کە ئەوان بەیەکەوە دەژین ئاگات لە منداڵەکە دەبێ.
زۆربەی ستافی خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ فەرمانبەری خۆشبژێویی منداڵ، یاریدەدەری کۆمەڵایەتی، پسپۆرانی یاسایی یان پسپۆڕانی دەرونناسین. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا بکەن. ئەگەر پێویست ىی خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ دەتوانێ وەرگێڕ دابین بکات.
هەموو بەریوەبەڕایەتییە خۆجێیەکان لە نەرویج خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ پێشکەش دەکەن. هەروەها ژمارەیەکی زۆری بەڕێوەبەڕایەتییە خۆجییەکان ناوەندێکی فریاکەوتنی خۆشبژێویی منداڵ پێشکەش دەکەن. ماڵپەڕی barnevernvakten.no لیستەیەکی خزمەتگوزارییەکانی خۆشبژێویی منداڵ بەرێوەبەڕایەتییە خۆجێییەکان و ناوەندەکانی فریاکەوتنی خۆشبژێوی منداڵی، و هەروەها زانیاریی بەسوودی دیکەی تێدایە.
ماڵپەری بەرێوەبەرایەتیی نەرویجیی کاروبارەی منداڵان، گەنجان و خێزان.