Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی Nok. یان ناوەندی SMISO چییە؟

På Nok.-sentrene og sentrene mot incest og seksuelle overgrep (SMISO) kan du som har vært utsatt for seksuelle overgrep, få støtte til å bearbeide opplevelsene dine

لە ناوەندی Nok. و ناوەندەکانی قوربانییەکانی زینا و ئازاری سێسکی (SMISO)، ئەو کەسانەی کە تووشی ئازاری سێکسی بوون دەتوانن پشتیوانی بۆ تێپەڕاندنی ئەزموونەکەیان وەربگرن. ئەم ناوەندانە بە شێوەی سەرەکی خزمەتگوزاریی خودیارمەتی بۆ ئەو گەورەساڵانەن کە توشی زینا، ئازاری سێکسی یان دەستدرێژی بوون و بۆ هەروەها بۆ خزمەکانیانە.

ئەم ناوەندانە بە بێ بەرانبەر و وەک چالاکییەکی تەواوکاریی سیستەمەکانی پشتیوانی حکومی کار دەکەن و تۆ پێویستیت بە ناردن بۆ پەیوەندیگرتن پێیانەوە نییە.

هەموو ئەم ناوەندانە ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا جێبەجێ دەکەن و بە تەواوی بۆ بەکارهێنان سەلامەتن.

خزمەتگوزارییەکان بریتین لە:

  • ڕاوێژکاریی تەلەفۆنی
  • ڕاوێژکاریی تاکەکەسی
  • بەشداریکردن لە گروپەکانی خودیارمەتیدان
  • جۆرەکانی دیکەی گروپەکان
  • خولەکان

ئەم خزمەتگوزارییانە دەتوانن لە ناوەندێکەوە بۆ یەکی دیکە جیاواز بن. ئەم ناوەندانە چەندین جۆری تایبەتیی خزمەتگوزارییان هەیە، و هەندێک کات ڕیگە بە بەکارهێنەرەکان دەدەن بەشداریی لە دانیشتنە نافەرمییەکانی ناوەندەکە لە گەڵ بەکارهێنەرەکانی دیکەدا بکەن. هەروەها بژاردەیەک بۆ بەکارهێنەرەکان هەیە بۆ ئەوەی بۆخۆیان هەندێک چالاکیی داهێنەرانە ریک بخەن. ئەم ناوەندانە بەرەوڕووی ئەندامانی خێزان و کەسانی نزیک لە تۆ کراوەن، و هەندێک ناوەند خزمەتگوزارییەک بۆ منداڵان پێشکەش دەکەن.  ئەم ناوەندانە کاری پێشگیرانە، وەکوو خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی زانیاریبەخشین ئەنجام دەدەن.

سەیری ئەم فیلمە لەبارەی سەردانێکی ناوەندی SMISO بکە:

 

لە ناوەندەکەدا دەتوانی کەسانێکی دیکەیش ببینی کە تووشی ئازاری سێکسی بوون. ئەو ستافەی کە لە ناوەندەکاندا کار دەکەن راهێنانی پەیوەستیان وەرگرتووە و/یان بۆخۆیان تووشی ئازاری سێکسی بوون.

دەتوانی بە نەناسراوی بمێنییەوە، یانی پێویست ناکات کاتێک کە پەیوەندیی بە ناوەندێکەوە دەکەین ناوەکەت بڵێی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. بەکارهێنەرەکانی دیکەی ناوەندەکە ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ کەسانی دیکەقسە لەسەر هیچ شتێک بکەن کە پەیوەندی بە کەیسەکەی تۆوە هەیە. ئەگەر پێویست بێ ئەم ناوەندانە دەتوانن وەرگێڕ دابین بکەن.

لە ئێستادا هەموو شارەکانی نەرویج بەلانی کەمەوە یەک ناوەندی Nok. یان SMISOیان هەیە. دارایی ئەم ناوەندانە لەلایەن حکومەتی خۆجێی و ناوەندییەوە دابین دەکرێن.

هێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی – 800 57 000

هێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی خزمەتگوزارییەکی تەلەفۆنییە بۆ منداڵان و گەورەساڵان. ئەم هێڵە 24 کاتژمێری ڕۆژ کراوەیە و بێ بەرانبەرە. هەروەها خزمەکان و پسپۆڕانی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستیش دەتوانن بۆ ڕاوێژکاری و ڕێنمایی پەیوەندیی بەم هێڵی هاوکارییەوە بکەن. ستافی هێڵی هاوکاری لە ناوەندی زیناح لە ڤێستفۆڵد کار دەکەن.

 

پێداچوونەوەیەکی ناوەندەکان.

لە ماڵپەڕی dinutvei.no ناوەندەکەت بدۆزەوە.

لەبارەی هێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی ‌- 800 57 000 لە سەر سەر ماڵپەڕەکەی خۆیان زیاتر بخوێنەوە.

 

لە نۆڤەمبەری 2020 ژمارەیەکی زۆری ناوەندەکانی پێشوو دژی زیناح و ئازاری سێکسی (SMISO) و کۆمیتەکانی دژایەتیی ئازاری سێکسی (FMSO) نێوی خۆیان بۆ Nok. گۆڕی.