Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی – 000 57 800

Hjelpetelefonen for seksuelt misbrukte

هێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی خزمەتگوزارییەکی تەلەفۆنییە بۆ منداڵان و گەوران.

دەربارەی خزمەتگوزارییەکە

هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی بۆ قوربانییانی دەستدرێژی سێکسی هەموو وڵاتی نەرویج دەگرێتەوە، بێبەرانبەرە و لە 24 کاتژمێری 7 ڕۆژی هەفتەدا کراوەیە. هەروەها کەسوکاری قوربانییان و کارمەندانی کەرتی حکومیش دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی یارمەتییەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و ڕێنوێنی.

دەتوانیت یارمەتی، ڕێنمایی و وەڵامی پرسیارەکانت وەربگریت، یان دەتوانیت پەیوەندی بکەیت ئەگەر پێویستت بە کەسێکە گوێت بۆ بگرێت. دەتوانیت یارمەتی وەربگریت خزمەتگوزارییەکانی دیکەی پشتیوانیی نزیک ماڵەکەت بدۆزیتەوە.

ئەو کارمەندانەی وەڵامی پەیوەندییەکان دەدەنەوە لە سەنتەری قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کەسانی پلە یەک و پەلاماری سێکسی لە ڤێستفۆڵد کار دەکەن

 

دەتوانیت قسە لەگەڵ کێ بکەی؟

کارمەندەکانی هێڵی یارمەتی لە ناوەندی پاڵپشتی بۆ قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کەسانی پلە یەک و پەلاماری سێکسی لە ڤێستفۆڵد کار دەکەن و ئەزموونیان هەیە لە وەڵامدانەوەی قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی .

ئەگەر خۆت پێت باشتر بێت، دەتوانیت بە نەناسراوی پەیوەندی بە هێڵی یارمەتییەوە بکەیت، واتە داوات لێ ناکرێت ناوی خۆت یان ناوی کەسێکی تر ببەیت. ستافەکە بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش بەردەستە.

ئەرکی نهێنیپارێزی

کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن مەگەر خۆت ڕەزامەند بیت، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت.

ئەم هێڵی یارمەتییە لە لایەن ناوەندی قوربانییانی دەستدرێژی بۆ سەر کەسانی پلە یەک و پەلاماری سێکسی لە ڤێسفۆڵد بەڕێوە دەبرێت لە جیاتی بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجی بۆکاروباری منداڵان، هەرزەکاران و خێزانەکان.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن:000 57 800

ماڵپەڕی هێڵی یارمەتی: hfsm.no