Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ تووشیاری توندوتیژی یان دەسدرێژیی بوون؟ دەتوانن پەیوەندی بکەن بە پزیشکی گشتی (GP) خۆتانەوە

 ئاخۆ زوو تووڕە دەبن و توندوتیژن و ناتوانن توندوتیژیی خۆتان کۆنتڕۆڵ بکەن؟ ئاخۆ هەڕەشەتان لە هاوسەر و منداڵەکانتان کردووە یان تووشیاری کردەوەی توندوتیژ لە دژی ئەوان بوون؟ گەر وایە، تووشیاری کێشەی توندوتیژین. دەتوانن ئەم کێشەیە لەگەڵ GP خۆتان بهێننە ئاراوە.

GP ئەرکی ئەوەی لەسەر شانە کە بە کێشە جەستەیی و دەروونییەکانی تاکەکان یان پرسەکانی پێوەندیدار بە خراپ بەکارهێنانی ئەلکهۆڵ/مادە هۆشبەرەکان رابگات. واتە GP ئێوە بەرپرسی راگەیشتن بە دۆخی تەندروستی گشتی ئێوە لە قۆناخەکانی چاولێکردن، چارەسەریی و بەدواداچوونە. GP بە شێوەی ئاسایی بە چاکی لە دۆخی جەستەیی و ژیانی تاکەکەسی ئێوە دەزانێت؛ GP هاوڕازیەکی چاکیشە و لە بواری تاوتوێکردنی کێشەی تاکەکاندا ئەزموونی هەیە.

GP هاوڕازیەکی چاکیشە و لە بواری تاوتوێکردنی کێشەی تاکەکاندا ئەزموونی هەیە

GP دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزێت و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدات. GP گەر پێویست بێت دەتوانێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکات.

گەر پێویست بێت دەتوانێت ئێوە بنێرێت بۆ لای پزیشکی پسپۆڕیان دیکەی دامەزراوەیارمەتیدەرەکان و ئەو دامەزراوانەی کە پێویستیان بە نامەی ناساندن نییە –وەک پەناگەکانی پێوەندیدار بە قەیران،نووسینگەکانی ئاسوودەیی خێزان و… بە ئێوە بناسێنێت. GP بەرپرسی رێکخستنی کاروباری چاولێکردن و بەدواداچوونی خزمەتگوزاریی چارەسەریی پسپۆڕانەشە.گەڵاڵەی پزیشکی گشتی بەشێک لە خزمەتگوزرایی تەندروستی گشتییە و ئێوە دەبێت پارەی تێچووی ئاسایی بدەن.


لە helsenorge.no زانیاریی زیاتر لەسەر پزیشکە گشتییەکان و شێوازی گۆڕینی GP پێشکەش کراوە

(تەنیا نەرویجی)

KORONAKRISEN – HJELP VED VOLD OG OVERGREP

Døgnåpne tjenester:

Er du voksen og trenger selv hjelp eller ønsker å hjelpe en annen voksen?

Er du bekymret for et barn eller trenger hjelp i omsorgen for barn?

På nettsidene våre finner du oversikt også over andre hjelpetilbud. Det varierer hva de ulike tjenestene kan tilby i øyeblikket. Vi anbefaler deg likevel å ta kontakt og sjekke ut hvilken hjelp du kan få. Spørsmål- og svartjenesten på dinutvei.no er også åpen.