Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئەگەر لەگەڵ کەسانی دیکە توندوتیژی قسە لەگەڵ نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بکە

Snakk med fastlegen om vold og overgrep

لە ماڵێ دەمەقاڵە و تێکدانێکی زۆر هەیە؟ لە کۆنتڕۆڵی تووڕەییەکەتدا کیشەت هەیە، یان لە لایەن هاوژینەکەت یان ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەت تووشی توندوتیژی یان ئازار بوویەوە؟ ئەگەر وابێ، دەتوانی داوای هاوکاریی لە نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بکەی.

نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان یارمەتیی و ڕێنمایی بێ‌بەرانبەر پێشکەش بەو کەپڵ و خێزانانە دەکات کە تووشی گرفت، ململانێ و قەیران بوونەوە. نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان دەتوانێ یارمەتیی تووڕەیی و گرفتەکانی توندوتیژی بدات. هەندێک لە نووسینگەکان بە پێی پڕۆگرامی بەڕێوەبەریی تووڕەیی کە لەلایەن شارەزایانی ناوەندی Brøset دامەزراوە (Brøset Kompetansesenter) کار دەکەن، ئەوانی دیکەیش میتۆدە جێگرەوەکانی دیکە بەکار دەهێنن. هەندێک لە نووسینگەکان خزمەتگوزاریی تاکەکەسی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە تووشی توندوتیژی و/یان ئەنجامدەرانی توندوتیژی بوون.

دەتوانی پەیوەندی بگری لەگەڵ نزیکترین نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بۆ ئەوەی وادەیەک بگرییەوە یان زانیاریی لەبارەی چۆنیەتیی یارمەتیدانی ئەوان وەربگری.

ئەو خزمەتگوزارییانەی لە خێزان پێشکەش دەکرێن زۆرن و جیاوازن و دەتوانن بریتی بن لە

  • چارەسەریی کەپڵەکان، چارەسەریی خێزانی
  • خولەکانی بەڕێوەبەریی تووڕەیی و ڕێنمایی بەڕێوەبەریی تووڕەیی بۆ باوانەکان
  • حەکەمی لە ئەگەری ڕوودانی جیابوونەوە و کۆتاییهاتنی پەیوەندی، یارمەتیی هاوکاریی باوانی و مافەکانی دیتن
  • ڕاوێژکاریی باوانێتی و پڕۆگرامە جیاوازەکانی پشتیوانیی پەیوەندی

سەیری فیلمێک لەبارەی نووسینگەی خۆشبژێویی خێزانی بکە:

 

ستافی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزانی بریتین لە دەرونناسەکان، راهێندراوان و پسپۆڕانی یاریدەدەریی کۆمەڵایەتی لە بواری چارەسەریی خێزانی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. ئەگەر نووسینگەکەی خۆشبژێویی منداڵ ناتوانن ئەو یارمەتیەت پێشکەش بکەن کە پێویستیت پێیەتی، دەتواندرێ بۆ ئاژانسێکی دیکی بنێردرێی. ئەگەر پێویست بێت نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان دەتوانن وەرگێڕێک دابین بکەن.

زۆربەی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان حکومین و بەشیک لە نووسینگە هەرێمییەکانی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزانن (Bufetat). نووسینگەکانی دیکەی خۆشبژێویی خێزان ئی دەستەی دەستپاکیی کڵێسەن و لە گەڵ Bufetat گرێبەستیان هەیە. خزمەتگوزارییەکان بە بێ لەبەرچاوگرتنی باوەڕ و ئایینی بەکارهێنەرەکان پێشکەش دەکرێن.

 

لە خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی خێزانی خۆجێییەکات بگەڕێ (تیک لە ‘familievern’ لە ژێر ‘Type tilbud’ بدە).

لیستەیەکی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجیی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان هەیە.