Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

پڕۆگڕامی بەریوەبردنی تووڕەیی Brøset چییە؟

لە کۆنتڕۆڵی تووڕەیی خۆتدا کێشەت هەیە؟ ئەمە کاریگەریی لەسەر هاوژین و خێزانەکەت داناوە؟ کەواتە دەتوانی بەربژێرێکی یارمەتیی لە لایەن ئەو چارەسەرکەرانەوە بی کە لە بواری کۆنتڕۆڵی تووڕەییدا کار دەکەن.

ئەم خزمەتگوزارییە نیشتمانییە و ئامانجی ئەنجامدەرانی توندوتیژیی سەرەوەی تەمەن 18 ساڵانە. ئەم پڕۆگرامە بەشیوەی سەرەکی گروپەکانی چارەسەری ئەنجام دەدات، بەڵام دەشتوانی بەشێوەی تاکەکەسی بەکار بهێندرێت. دەتوانی هەندێک تەکنیکی کۆنتڕۆڵی ڕەفتاری توند و هەڵچوون فێر ببی و کار لەسەر گۆڕینی ڕەفتار و ڕوانگەکانت بکەی.

سەیری فیلمێک لەبارەی پڕۆگرامی بەرێوەبردنی ڕەفتاری تووڕەیی Brøset بکە:

 

پڕۆگڕامی بەریوەبردنی تووڕەیی Brøset (SBM) لە لایەن پسپۆڕانی پزیشکیی یاسایی، ئەمنی، و پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ناوەندی Brøset، لە نەخۆشخانەی St. Olav دامەزراوە. تێکرای گشتیی 450 پسپۆڕی چارەسەریی تووڕەیی لە هەموو وڵاتدا هەیە (2018).

چارەسەرکەرەکان ئەم میتۆدە زیاتر لەتەندروستیی دەروونی، لە نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان یان لە خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی منداڵ کار دەکەن. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا بکەن. ئەگەر پێویست بێ دەتواندرێ وەرگێڕێک دابین بکرێت.

دەتوانی پەیوەندیی بە پزیشکی گشتییەکەت یان نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بگری بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەم خزمەتگوزارییە.

زانیاریی لەبارەی پڕۆگڕامی Brøset و ناوەندە پسەندکراوەکانی چارەسەری.