Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ چییە؟

Kvinne sammen med ung gutt på et kontor

ئایا منداڵێکی و لە ماڵەوە تووشی گرفت بوویت، یان کەسێکی گەورەیت و هەندێک نیگەرانیت لە دۆخی منداڵ یان هەرزەکارێک هەیە؟ خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ یارمەتی و پشتیوانی پێشەکەشی منداڵان، هەرزەکاران و خێزانەکان دەکات کاتێک لە ماڵەوە تووشی گرفت دەبن، کاتێک منداڵێک ئەو چاودێرییە وەرناگرێت کە پێویستیەتی یان بۆ شتی دیکە پێویستی بە یارمەتییە.

کەی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ دێتە سەر خەت؟

ئەرکی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ بریتییە لە پێشکەشکردنی یارمەتی بەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و تووشی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی، خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیریی زۆرەملێ یان هەڕەشەی هاوسەرگیریی زۆرەملێ دەبنەوە. نموونەی تری ئەو دۆخانەی کە تیایدا خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بریتین لەو کاتانەی کە دایک و باوکان ماددە هۆشبەرەکان یان خواردنەوە کحولییەکان بەکاردەهێنن یان کاتێک منداڵێک هەندێک گرفتی ڕەفتاریی مەترسیداری تێدا بەدی دەکرێت یان ڕەفتاری تاوانکارانە ئەنجام دەدات یان ماددە هۆشبەرەکان یان حکول بەکاردەهێنێت. یارمەتییەکە بێبەرانبەرە

چۆن خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت؟

دەکرێت جۆرەکانی یارمەتی لە ماڵەوە بریتیبن لە:

  • ڕێنماییکردن و ڕێنوێنیکردنی خێزانەکە
  • گروپەکانی پشتیوانیی دایک و باوکان
  • پەیوەندیی پشتیوانیی کەسیی بۆ منداڵەکە
  • پاڵپشتیی دارایی بۆ چاودێریی منداڵی پێش تەمەنی قوتابخانە
  • پاڵپشتیی دارایی بۆ چاودێریی دەرەوەی قوتابخانە بۆ منداڵانی قوتابخانە (SFO/AKS)
  • پاڵپشتیی دارایی بۆ چالاکییەکانی کاتبەسەربردن یان چالاکییەکانی دیکە
  • چاودێریی پشوودان لە کۆتایی هەفتەدا یان سەردانکردنی خێزانێک

 

سەیری فیلمێک بکە دەربارەی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ:

 

‘باشترین بەرژەوەندییەکانی منداڵ’

‘باشترین بەرژەوەندییەکانی منداڵ’ بۆ کاری خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ زۆر گرنگە (بەراورد بکە لە بەشی 4-1 ‌لە یاسای خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵانی نەرویجی – دیاریکردنی باشترین بەرژەوەندییەکانی منداڵ). هەندێک کات ڕەنگە ئەمە لەگەڵ خواستەکانی دایک و باوکان دژیەک بێت. خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ یارمەتی و پشتیوانیی دایک و باوکان دەکات تا بتوانن بە باشی چاودێریی منداڵەکانیان بکەن و ئەگەر گونجاو بوو منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بژین لە ماڵەوە.

لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا، لە بەرژەوەندیی منداڵەکەدا نییە لە ماڵەوە بمێنێتەوە و خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ چاودێریکردنی منداڵەکە لە ئەستۆ دەگرێت. ئەمەش دەکرێت بە ڕەزامەندی یان بەبێ ڕەزامەندیی خێزانەکە ئەنجام بدرێت. تەنها لە دەسەڵاتی دەستەکانی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی پارێزگادایە، کە دەزگایەکی هاوشێوەی دادگایە، بڕیار بدات بە پێچەوانەی ویستی دایک و باوکەوە منداڵ بۆ چاودێری ببردرێت.

خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ یارمەتی و پشتیوانیی دایک و باوکان دەکات تا بتوانن بە باشی چاودێریی منداڵەکانیان بکەن

 

ئەرکی ڕاپۆرتکردن

خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ پشت بە خەڵک دەبەستێت لە هەر جۆرە نیگەرانییەک کە لە دۆخی منداڵێک هەیانە ئاگاداریان بکەنەوە، تا منداڵەکە و خێزانەکەی بتوانن ئەو یارمەتییە وەربگرن کە پێویستییان پێیەتی. ئەگەر کەسێکی تایبەتیت یان لەگەڵ منداڵان و هەرزەکاراندا کار دەکەیت، یاسا ناچارت دەکات هەر نیگەرانییەکت هەبێت ڕاپۆرتی بکەیت. ئەگەر دڵنیا نیت ئایا پێویستە یان لەسەرتە کە نیگەرانییەکانت ڕاپۆرت بکەیت، تکایە پیشوەختە پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵەوە بکە تا ڕێنمایی دەربارەی ئەم بابەتە وەربگریت. دەکرێت ناسنامەی خۆشت ئاشکرا نەکەیت. ئەگەر تۆ چاودێری منداڵەکەیت، دەشتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵەوە بکەیت و بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە داوای یارمەتی بکەیت. هەروەها، بۆ نموونە، ئەمە ئەو حاڵەتەش دەگرێتەوە کە تۆ چیتر لە گەڵ ژن یان مێردە کۆنەکەت ناژیت و نیگەرانی منداڵەکەتیت لەوەی چۆن ژن یان مێردە کۆنەکەت چاودێریی منداڵەکە دەکات کاتێک لەگەڵ منداڵەکەدایە.

لەسەر ماڵپەڕی بەرێوەبەڕایەتیی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان، دەتوانیت زیاتر دەربارەی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ و چۆنیەتی ڕاپۆرتکردنی نیگەرانییەکان بخوێنیتەوە

لە خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ کێ دەبینیت؟

زۆربەی کارمەندانی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ یان ئەفسەرانی خۆشگوزەرانیی منداڵ، کارمەندانی سۆشیال، پسپۆڕانی یاسایی یان دەروونناسن. کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە تەنها بە ڕەزامەندیی خۆت دەتوانن زانیارییە کەسییەکانت لەگەڵ لایەنی سێیەمدا بەش بکەن یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. ئەگەر پێویست بێت خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ دەتوانێت وەرگێڕێک دابین بکات.

دەتەوێت زیاتر لەسەر خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ بزانیت؟

هەموو دەسەڵاتە خۆجێییەکان لە نەرویج خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ پێشکەش دەکەن. هەروەها زۆرێک لە دەسەڵاتە خۆجێییەکان ناوەندێکی فریاکەوتنی خۆشگوزەرانیی منداڵ دابین دەکەن. ماڵپەڕی barnevernvakten.no لیستێکی خزمەتگوزارییەکانی خۆشگوزەرانیی منداڵی دەسەڵاتی خۆجێیی و ناوەندەکانی فریاکەوتنی خۆشگوزەرانیی منداڵ و هەروەها زانیاریی بەسوودی دیکەی تێدایە.

زانیاریی لەبارەی خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ بە زمانە جیاوازەکان – ”خزمەتگوزاریی خۆشگوزەرانیی منداڵ. ‘لە باشترین بەرژەوەندییەکانی منداڵە’

لیستێکی خزمەتگوزارییەکانی خۆشگوزەرانیی منداڵی دەسەڵاتە خۆجێییەکان و ناوەندەکانی فریاکەوتنی خۆشگوزەرانیی منداڵ.

ماڵپەری بەرێوەبەرایەتیی نەرویجیی بۆ کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان.