Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

جیگرەوەی توندوتیژی (ATV) چییە؟

Alternativ til Vold tilbyr behandling til voldsutøvere, både menn og kvinner

لە هاوژینەکەت دەدەی؟ کەسێکی تووڕەی، لە ڕێگاکانی دیکەوە کەسانی نزیک لەخۆت دەترسێنی و توندوتیژیان بەرانبەر دەکەی؟ ڕێکخراوی جێگرەوەی توندوتیژی (ATV) چارەسەریی پێشکەش بە ئەنجامدەرانی توندوتیژی، بە هەردووک ڕەگەزی نێر و مێ، دەکات.

خزمەتگوزارییەکە لە ATV وتووێژی تاکەکەسی و چارەسەریی گروپی دەگرێتەوە.

هەموو نووسینگەکان ڕێنماییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەبەرچاو دەگرن و تەواو بۆ بەکارهێنان سەلامەتن.

ئەگەر پێتخۆشە چارەسەری وەربگری، دەتوانی داواپزیشکەکەت یان پسپۆڕەکانی دیکە بکەی بتنێرن، یان بۆخۆت دەتوانی پەیوەندیی بە ATV بکەی. ئەگەر ATV ناتوانێ ئەو پێداویتییەی کە تۆ دەتهەوێ پێشکەشت بکات، ڕەنگە بتنێرێتە خزمەتگوزارییەکی دیکە.

سەیری ئەم فیلمە لەبارەی پەیوەندیگرتن بە ATV بکە:

 

زۆربەی چارەسەرکەرەکانی ATV دەرونناسن. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. ئەگەر پێویست بێ دەتواندرێ وەرگێڕێک دابین بکرێت.

زۆربەی نووسینگەکان پێویستییان بە دانی پارە هەیە، بەڵام هەندێکیان بێ‌بەرانبەرن.

لیستەیەکی خزمەتگوزارییەکانی ATV لە نەرویج.

هەروەها هەندێک لە نووسینگەکانی ATV خزمەتگوزاریی بۆ قوربانییەکانی توندوتیژی و ئەو منداڵانەیش کە لە خێزانێکی توندوتیژدا دەژین، پێشکەش دەکەن.

ATV دامەزراوەیەکە کە یارمەتیی دارایی لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی، و هەروەها بەخشیشەکان و سەرچاوەکانی دیکە وەردەگرێت.

 

پەیوەندی

ماڵپەڕی ATV

ئیمەیل: post@atv-stiftelsen.no