Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی MiRA چییە؟

تۆ ژنێکی سەر بە گروپێکی کەمینەی کە تووشی توندوتیژی یان ئازار بووی؟ دەتوانی پەیوەندیی بە ناوەندی MiRA بگری، کە لەبواری توندوتیژیی گروپە کەمینەکان، و لەدژی ئازاردران کار دەکات.

ناوەندی MiRA کار دەکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ژنانی گروپە کەمینەکان لە نەرویج.

ناوەندەکە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک کار دەکات لە میانەی ئەم کارانەی خوارەوەڕا:

  • یارمەتیی قەیران و ڕێنمایی
  • ڕاوێژکاریی بێ‌بەرانبەر لەگەڵ ڕاوێژکارێکی یاسایی
  • ڕاوێژکاریی گروپی
  • وۆرکشاپەکان
  • دانیشتنەکانی ئێواران
  • خولەکان

تۆ بە نەناسراوی دەمێنییەوە، یانی پێویست ناکات لەکاتی پەیوەندیگرتن بە ناوەندی MiRA ناوت بڵێی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا بکەن. بەکارهێنەرەکانی دیکەی ناوەندەکە ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ کەسانی دیکەقسە لەسەر هیچ شتێک بکەن کە پەیوەندی بە کەیسەکەی تۆوە هەیە. ناوەندی MiRA وەرگێڕ دابین ناکات، بەڵام فەرمانبەرەکانی بە چەندین زمانی جیاواز قسە دەکەن.

ناردنێک پێویست نییە، و تۆ بۆخۆت دەتوانی بە تەلەفۆن یان ئیمەیل پەیوەندیی بە ناوەندەکەوە بکەی، یان دەتوانی سەردانیی ناوەندەکە بکەی. ناوەندی MiRA ستافی هەمیشەیی دادەمەزرێنێ و هەروەها خۆبەخشەکانیش کاری تێدا دەکەن. ستافەکە یاریدەدەرە کۆمەڵایەتییەکان و پسپۆڕە هاوشێوەکان کە لە بوارەکانی کۆچبەری، ڕەگە و هتد پسپۆڕییان هەیە لەخۆ دەگرێت.

ئەم خزمەتگوزارییە بێ‌بەرانبەرە.

ناوەندی MiRA بۆ ژنانی کۆچبەر و پەنابەر ناوەندێکە کە لەبارە سیاسییەوە سەربەخۆەی، ڕێکخراوێکی ناحکومییە، و گرێدراویی هیچ گروپێکی ئایینی نییە. ناوەندی میرا یارمەتیی دارایی لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی وەردەگرێت. هەروەها ناوەندەکە ژمارەیەک پڕۆژەش بەرێوە دەبات کە لە لایەن بەخششە جیاوازەکانەوە پێشکەشیان دەکرێ.

پەیوەندی

ناوندی MiRA لە لە ئۆسڵۆ، Storgata 53 هەڵکەوتووە.

تەلەفۆن 22 11 69 20

ماڵپەڕی ناوەندی MiRA

ئیمەیل: post@mirasenteret.no یان krisehjelp@mirasenteret.no