ئەم خزمەتە هەموو وڵاتی نەرویج دەگرێتەوە، بەخۆڕاییە و لە 24 کاتژمێری 7 ڕۆژی هەفتە کراوەیە. تۆ دەتوانی پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەیت و داوای یارمەتی و ئامۆژگاری بکەیت یان وەڵامی پرسیارەکانت وەربگریت، ئەگەریش تەنها پێویستت بە کەسێکە کە گوێت لێ بگرێت، دیسان دەتوانیت پەیوەندی بکەیت. هەروەها دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ دۆزینەوەی ئەو خزمەتانەی تر کە لە نزیکی شوێنی ژیانی تۆن.
کارمەندانی هێڵی یارمەتی هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی شارەزایانە لەگەڵ کێشەکانی توندوتیژی و بەدڕەفتاری مامەڵە دەکەن و لە بواری دابینکردنی ئامۆژگاری و ڕێنمایی بۆ قوربانیانی توندوتیژی و بەدڕەفتاری دا بەئەزموونن. کارمەندەکان ئەرکی نهێنیپاراستنیان هەیە، ئەمەش یانێ تەنیا کاتێک دەتوانن زانیاریە شەخسیەکانت بدەن بە لایەنێکی سێیەم کە خۆت ڕەزامەندیت دابێت، یان مەترسیی لەدەستدانی گیان یان برینداربوونی جددیی کەسێک هەبێت.
«کارمەندانی هێڵی یارمەتی هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی شارەزایانە لەگەڵ کێشەکانی توندوتیژی و بەدڕەفتاری مامەڵە دەکەن»
ئەگەر خۆت پێت باشتر بێت، دەتوانیت بێ ناو و نیشان پەیوەندی بە هێڵی یارمەتیەوە بکەیت، ئەمەش یانێ پێویست ناکات ناوی خۆت بڵێیت، یان ناوی کەسێکی تر ببەیت. کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت.
هێڵی یارمەتی هەروەها خزمەت دابین دەکات بۆ پسپۆڕانی کەرتی حکوومی، و ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان و هاوکارانی قوربانیەکانیش.
هێڵی یارمەتیی نیشتمانی دژی توندوتیژیی خێزانی لەلایەن سکرتاریەتی بزوتنەوەی پەنادان و پەناگەی قەیرانی ئۆسلۆ بەڕێوە دەچێت، و وەزارەتی داد و ئاسایشی گشتی بوودجەی بۆ دابین دەکات.
زانیاریی پەیوەندیگرتن
هێڵی یارمەتی 116 006
ماڵپەڕی هێڵی یارمەتیی VO (هێڵی یارمەتیی نیشتمانی دژی توندوتیژیی خێزانی)