Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ تووشیاری توندوتیژی یان دەسدرێژیی بوون؟ نووسینگەی راوێژکاریی خێزان دەتوانێت یارمەتی ئێوە بدات

 ئاخۆ لە ماڵدا دەمەقڕێ و ناکۆکی دەبینن؟ ئاخۆ لە بواری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیدا کێشەتان هەیە یان لە دژی هاوژین یان دیکەی خزمانی خۆتان تووشی توندوتیژیی یان دەسدرێژیی بوون؟ دەتوانن لە نووسینگەی راوێژکاریی خێزان داوای یارمەتی بکەن.

نووسینگەی راوێژکاریی خێزان یارمەتی و راوێژکاریی خۆڕایی پێشکەشی هاوژینەکان و/یان دایکوباوک/منداڵانی تووشیاری کێشە، ناکۆکی یان قەیران دەکات.
فەرمانگەی ئاسوودەیی منداڵ و خێزان کێشەکانی پێوەندیدار بە توندوتیژیی و تووڕەیی تاوتوێ دەکات. هەندێ لە نووسینگەکان بەرپرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قوربانییەکان/تووشبووانی توندوتیژین.

بۆ وەرگرتنی سەرە یان وەرگرتنی زانیاریی لەسەر خزمەتگوزاریی فەرمانگەی ئاسوودەیی منداڵ و خێزان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە نزیکترین نووسینگەی راوێژکاریی خێزان.  لە کاتی قەرەباڵغیدا پێشترێتی بە خێزانەکان و منداڵانە.

خزمەتگوزاریی نووسینگەی راوێژکاریی خێزان جۆراوجۆرە و رەنگە بریتی لەو بابەتانەی خوارەوە بێت

  • چارەسەریی هاوژین، چارەسەریی خێزان،
  • خولەکانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی و رێنوێنی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی تایبەتی دایکوباوک
  • نێوبژیوانی بۆ بابەتەکانی جیایی و پچڕانی پێوەندیی، رێنوێنی لە بواری هاوکاری دایکوباوک و مافەکانی چاوپێکەوتن
  • راوێژکاریی دایکوباوک و دیکەی بەرنامەکانی پێوەندیدار بە پێوەندییەکان

 

 

لە نووسینگەی راوێژکاریی خێزاندا دەروونناس، کارناسانی پەروەردە و یارمەتیدەرانی کۆمەڵایەتی پسپۆڕ لە کاروباری خێزاندا چالاکی دەنوێنن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. ئەگەر نووسینگەی راوێژکاریی خێزان نەتوانێت یارمەتی پێویستی ئێوە پێشکەش بکات، رەنگە ئێوە بە دامەزراوەیەکی تر بناسێنێت. نووسینگەی راوێژکاریی خێزان گەر پێویست بێت دەتوانێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکات.

زۆربەی نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزان حکومی و بەشێکن لە “نووسینگەی کاروباری منداڵان، تازەلاوان و خێزانی نەروێژ”(Bufetat). هەندێ لە نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزانیش سەر بە دامەزراوە ئایینییەکانن و بەپێی گرێبەست لەگەڵ Bufetat چالاکی دەنوێنن. خزمەتگوزاریی بێ سەرنجدان بە باوەڕ و ئایینی سەردانکاران پێشکەش دەکرێت.


نووسینگەی راوێژکاریی خێزان لە گەڕەکی خۆتاندا لە dinutvei.no بدۆزنەوە

ریزبەندی نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزان لە ماڵپەڕی “نووسینگەی کاروباری منداڵان، تازەلاوان و خێزانی نەروێژ”دا پێشکەش کراوە

(تەنیا نەرویجی)

KORONAKRISEN – HJELP VED VOLD OG OVERGREP

Døgnåpne tjenester:

Er du voksen og trenger selv hjelp eller ønsker å hjelpe en annen voksen?

Er du bekymret for et barn eller trenger hjelp i omsorgen for barn?

På nettsidene våre finner du oversikt også over andre hjelpetilbud. Det varierer hva de ulike tjenestene kan tilby i øyeblikket. Vi anbefaler deg likevel å ta kontakt og sjekke ut hvilken hjelp du kan få. Spørsmål- og svartjenesten på dinutvei.no er også åpen.