Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی MiRA چییە؟

ئایا تۆ ژنێکی سەر بە گروپێکی کەمینەیت و تووشی توندوتیژی یان دەستدرێژی سێکسی بوویت؟ دەتوانیت پەیوەندی بە ناوەندی MiRAوە بکەیت، کە کار بۆ مافەکانی ژنانی گروپە کەمینەکان دەکات و دژی دەستدرێژی کار دەکات.

ناوەندی MiRA کار بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی ژنانی گروپە کەمینەکان لە نەرویج دەکات.

ناوەندی MiRA چی پێشکەش دەکات؟

ناوەندەکە بەم ڕێگەیانەی خوارەوە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی کار دەکات:

  • یارمەتیی قەیران و ڕێنوێنی
  • ڕاوێژی بێبەرانبەری پارێزەر
  • ڕاوێژکاریی بە شێوەی گروپ
  • ۆرکشۆپ
  • کۆبوونەوەکانی ئێواران
  • خول

 

خزمەتگوزارییەکە بێبەرانبەرە.

چۆن پەیوەندی بکەیت؟

پێویست بە ئاڕاستەکردن ناکات، خۆت دەتوانیت بە تەلەفۆن یان ئیمەیڵ پەیوەندی بە ناوەندەکەوە بکەیت، یان دەتوانیت سەردانی ناوەندەکە بکەیت. ناوەندی MiRA هەروەها خزمەتگوزاریی چاتکردنی تایبەت بە خۆی لەسەر ماڵپەڕەکەی دابین دەکات. بە هەر شێوەیەک پەیوەندی بکەیت، دەتوانیت ناسنامەت بە نەناسراوی بهێڵیتەوە، واتە پێویست ناکات ناوی خۆت بڵێیت.

کێ دەبینیت؟

ناوەندی MiRA ستافی هەمیشەیی و خۆبەخشیش دادەمەزرێنێت. کارمەندەکان کارمەندەکانی سۆشیال و کارمەندە هاوشێوەکانی کە لە بوارەکانی کۆچبەری، جێندەر و هتد پسپۆڕییان هەیە لەخۆ دەگرێت.

کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن بەبێ ڕەزامەندیی خۆت زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. بەکارهێنەرەکانی دیکەی ناوەندەکە ڕێگەیان پێ نادرێت لەگەڵ کەسانی دیکە قسە لەسەر هیچ شتێک بکەن کە پەیوەندی بە کەیسەکەی تۆوە هەبێت. ناوەندی MiRA وەرگێڕ دابین ناکات، بەڵام فەرمانبەرەکانی بە چەندین زمانی جیاواز قسە دەکەن.

دەربارەی ناوەندی MiRA

ناوەندی MiRA بۆ ژنانی کۆچبەر و پەنابەر ناوەندێکی ناحکومییە و لە ڕووی سیاسییەوە سەربەخۆیە و گرێدراو نییە بە هیچ گروپێکی ئایینییەوە. ناوەندی MiRA یارمەتیی دارایی لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی وەردەگرێت. هەروەها ناوەندەکە ژمارەیەک پڕۆژەش بەرێوە دەبات کە لە لایەن بەخشەرە جیاوازەکانەوە پارەدار دەکرێن.

ناوەندی MiRA لە ئۆسڵۆ ،Storgata 53 دەکەوێتە.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن +47 22 11 69 20

ماڵپەڕی ناوەندی MiRA

ئیمەیڵ: post@mirasenteret.no یان krisehjelp@mirasenteret.no