Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتیی VO – 116 006

Logo VO-linjen

هێڵی یارمەتیی VO – هێڵی یارمەتیی نیشتمانیی نەرویج دژی توندوتیژیی خێزانی ودەستدرێژی سێکسی 006 116 (Vold- og overgrepslinjen) – بۆ هەموو ئەوانە کراوەیە کە تووشی توندوتیژی خێزانی یان دەستدرێژی دەبن.

ئەم خزمەتگوزارییە هەموو وڵاتی نەرویج دەگرێتەوە، بێبەرانبەرە و لە 24 کاتژمێری 7 ڕۆژی هەفتەدا کراوەیە. ئەگەر لە لایەن کەسێکی نزیکتەوە توندوتیژی یان دەستدرێژیت کراوەتە سەر، دەتوانیت پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەیت و داوای یارمەتی و ڕێنمایی بکەیت و وەڵامی پرسیارەکانت وەربگریت، ئەگەریش تەنها پێویستت بە کەسێکە کە گوێت لێ بگرێت، دیسان دەتوانیت پەیوەندی بکەیت. هەروەها دەتوانیت یارمەتیی وەربگریت لەسەر خزمەتگوزارییەکانی دیکەی پشتیوانیی نزیک ماڵی خۆت.

بە نەناسراوی پەیوەندی یان چات بکە

ئەگەر خۆت پێت باشتر بێت، دەتوانیت بە نەناسراوی پەیوەندی بە هێڵی یارمەتییەوە بکەیت، واتە پێویست ناکات ناوی خۆت یان ناوی هەر کەسێکی تر ببەیت. هێڵی یارمەتیی VO خزمەتگوزاریی چاتیشی هەیە دەتوانیت بە بێدەنگی و بەبێ ئەوەی ناوت ئاشکرا بکەیت چات بکەیت. خزمەتگوزاریی چات لێرەیە.

دەتوانیت قسە لەگەڵ کێ بکەی؟

کارمەندانی هێڵی یارمەتی ڕۆژانە بە شێوەیەکی شارەزایانە مەمەڵە لەگەڵ کێشەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکەن و لە ڕاوێژپێدان بە قوربانییانی توندوتیژی و دەستدرێژیدا ئەزموونی زۆریان هەیە. کارمەندەکان لەسەریان نهێنیپارێز بن، بۆیە بەبێ ڕەزامەندیی خۆت ناتوانن هیچ زانیارییەکی کەسیی تۆ لەگەڵ کەسانی تردا بەش بکەن، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەىێت.

کارمەندانی هێڵی یارمەتی و خزمەتگوزاریی چات ڕۆژانە بە شێوەیەکی شارەزایانە مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی توندوتیژی و دەستدرێژی دەکەن

 

هەمووان بە نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش بەردەستە.

سەیری ئەم فیلمە بکە دەربارەی پەیوەندیکردن بە هێڵی یارمەتیی VOوە:

 

یارمەتی کەسێکی تر بدە کە تووشی توندوتیژی یان دەستدرێژی بووە

هێڵی یارمەتی هەروەها خزمەتی شارەزایانی کەرتی حکومی، خێزان و هاوڕێیان و هاوکارانی قوربانییانیش دەکات.

 هێڵی یارمەتیی نیشتمانی دژی توندوتیژیی خێزانی .لەلایەن ⁦⁩سکرتاریەتی بزوتنەوەی پەنادان⁦⁩و⁦⁩پەناگەی قەیرانی ئۆسلۆوە⁦⁩ بەڕێوە دەبرێت، وەزارەتی داد و ئاسایشی گشتی بوودجەی بۆ دابین دەکەن.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن 006 116

چات لەگەڵ هێڵی یارمەتیی VO بکە لەڕێی ماڵپەڕەکەیانەوە volinjen.no

 

نووسراوەکە لە لایەن دەستەی سەرنووسەرانی dinutvei.no بە هاوکاری لەگەل هێڵی یارمەتیی VO نووسراوە.