خزمەتگوزاریی ATV بەشیوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانەیە کە تووندوتیژی یان ئازار ئەنجام دەدەن. هەروەها هەندێک لە نووسینگەکانی ATV خزمەتگوزاریی بۆ قوربانییەکانی توندوتیژی و ئەو منداڵانەیش کە لە خێزانێکی توندوتیژدا دەژین، پێشکەش دەکەن. خزمەتگوزارییەکان بریتین لە قسەکردنی تاکەکەسی و چارەسەیی گروپی.
هەموو نووسینگەکان ڕێنماییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەبەرچاو دەگرن و بۆ بەکارهێنان سەلامەتن.
ئەگەر پێتخۆشە چارەسەری وەربگری، دەتوانی داوا لە پزیشک کەت یان پسپۆڕێکی دیکە داوای یارمەتی بکەی، یان دەتوانی بۆخۆت پەیوەندی بە ATV بکەی. ئەگەر ATV نەیتوانی ئەو یارمەتییەی پێویستیت پێیەتیت پێشکەش بکات، ڕەنگە بنێردرێی بۆ ئاژانسێکی دیکە.
سەیری ئەم فیلمە لەبارەی پەیوەندیگرتن بە ATV بکە:
زۆربەی چارەسەرکەرەکانی ATV دەرونناسن. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. ئەگەر پێویست بێ دەتواندرێ وەرگێڕێک دابین بکرێت.
زۆربەی نووسینگەکان پێویستییان بە دانی پارە هەیە، بەڵام هەندێکیان بێبەرانبەرن.
لیستەیەکی خزمەتگوزارییەکانی ATV لە نەرویج.
ATV دامەزراوەیەکە کە یارمەتیی دارایی لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی، و هەروەها بەخشیشەکان و سەرچاوەکانی دیکە وەردەگرێت.
پەیوەندی
ماڵپەڕی ATV: http://atv-stiftelsen.no/
ئیمەیل: post@atv-stiftelsen.no