Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی یان دەسدرێژیی؟ خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی لە شاری ئێوەدا چ خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکات؟

to kvinner sitter sammen og snakker

ئاخۆ کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی، دەسدرێژیی یان دیکەی شێوەکانی ئازاری سێکسی و بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوەی کە ئەزموونتان کردووە پێویستتان بە یارمەتی هەیە؟ هەموو شارەکان ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونیان هەیە و لە زۆرێک لە شارەکاندا دەروونناس لە ژێر چاوەدێریی شارەوانیدا چالاکە.

شێوازی جیاواز بۆ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی یان دەسدرێژیی هەیە. هەندێ رەنگە بچنە لای پزیشکی دەروونی و هەندێکیش رەنگە ماوەیەک لە یەکەی پزیشکی دەرووندا بخەوێندرێن. GP، دەروونناس یان پزیشکی ددانیش دەتوانن بە راوێژکاریی دیاریی بکەن کە ئاخۆ پێویستتان بەم جۆرە یارمەتییە هەیە یان نا، و گەر پێویست بوو ئێوە بە ناوەندە پێوەندیدارەکان بناسێنن. دڵنیا ببنەوە کە کەسانی ناسێنەری ئێوە دەزانن کە ئێوە پێویستتان بە پزیشکی دەروونی خاوەن ئەزموون لە بواری توندوتیژیی و ترۆما هەیە.

هەموو شارەکان ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونیان هەیە و لە زۆرێک لە شارەکاندا دەروونناس لە ژێر چاوەدێریی شارەوانیدا چالاکە.

بۆ کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی (DPS) یان دەروونناس یان پزیشکی دەروونی بەرکەوتەی سوبسید (پسپۆڕی گرێبەستی) پێویستتان بە نامەی ناساندندەبێت. هەندێ لە دەروونناسان و پزیشکانی دەروونی تایبەتیش بە بێ سوبسید کار دەکەن. لەم بابەتانەدا بە شێوەی ئاسایی پێویستتان بە نامەی ناساندن نییە بەڵام خزمەتێک کە پێشکەش دەکرێت تێچووی زیاترە لە خزمەتی ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی یان دەروونناس/پزیشکی دەروونی بەرکەوتەی سوبسید. لە ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی یان نووسینگەی دەروونناس/پزیشکی دەروون دەبێت تێچووی ئاسایی بدەن.

فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکرێت.

کاتی چاوەڕوانی چارەسەریی لە ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی گرێدراوی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێوە لە وڵاتە. گەر ناوەندی پزیشکی دەروونی ناوچەیی نەتوانێت خزمەتکارییەکی شیاو پێشکەشتان بکات، دەتوانن بچنە ناوەندێکی تری پزیشکی دەروونی ناوچەیی. دەتوانن پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاریی زانیاریی پێدان «شوێنی چارەسەریی هەڵبژێرن» بۆ هێنانە ئارای پرسیارەکانی پێوەندیدار بە خزمەتگوزارییەکان و کاتی چاوەڕوانی بەو ژمارەی خوارەوە پەیوەندی بکەن: ‎800 43 573 ‏(‎800 HELSE).

نێوەنجی کاتی چاوەڕوانی لە ناوەندی گەڕەکی خۆتاندا بپشکنن

(تەنیا نەرویجی)

ریزبەندی ئەو ناوەندانەی کە بۆ وەرگرتنی رێنوێنی یان راوێژکاریی دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن لە ماڵپەڕی helsenorge.no دا پێشکەش کراوە

(تەنیا نەرویجی)

SANKS – ناوەندی پێشکەشکاری راوێژکاریی تەندروستی دەروون بۆ جەماوەری سامی

(تەنیا نەرویجی)