Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی سەرچاوەی DIXI بۆ قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسی چییە؟

DIXI Ressurssenter mot voldtekt er et gratis tilbud til kvinner og menn som har opplevd voldtekt og seksuelle overgrep

ئاخۆ بوویە قوربانییەکی دەستدرێژیی سێکسی؟ ڕەنگە کەسێک بناسی کە بووبێتە قوربانیی دەستدرێژیی سێکسی؟

ناوەندی سەرچاوەی DIXI بۆ قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسی خزمەتگوزارییەکی بێ بەرانبەرە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی بوونە قوربانیی دەستدرێژیی سێکسی و خزمەکانی ئەم قوربانییانە. ئەم ناوەندە جارەسەری پێشکەش ناکات، بەڵکوو هاوکاریی کەسەکان دەدات بۆ ئەوەی خۆیان یارمەتیی خۆیان بدەن.  ئەوەیش بەم مانایەیە کە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆیان، بەرپرسیارێتیی ژیانی خۆیان وەئەستۆ بگرن و بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بەرەو پێشەوە بچن. DIXI ئەو خزمەتگوزارییانەی چارەسەری کە لە لایەن سیستەمەکانی پشتیوانیی حکومییەوە پێشکەش دەکرێن دابین دەکات.

DIXI ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکات:

  • دانیشتنەکانی ڕاوێژکاریی تاکەکان بۆ قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسی و خزمەکانیان
  • گروپەکانی راوێژکاری بۆ قوربانییەکانی دەستدرێژیی سێکسی و خزمەکانیان
  • یارمەتیی یاسایی بێ بەرانبەر
  • ڕاوێژکاری تەلەفۆنی و ڕێنمایی لە رێگەی ئیمەیل و کورتەنامە
  • یارمەتیی پەیوەندیگرتن بە خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستی
  • دانیشتنەکانی ئێواران، وانە و زانیاریی بۆ خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستی و ئەو کەسانەی دیکە کە ڕەنگە هۆگر بن

دەتوانی بە نەناسراوی بمێنییەوە، یانی پێویست ناکات کاتێک کە پەیوەندیی بە ناوەندێکەوە دەکەین ناوەکەت بڵێی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. بەکارهێنەرەکانی دیکەی ناوەندەکە ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ کەسانی دیکەقسە لەسەر هیچ شتێک بکەن کە پەیوەندی بە کەیسەکەی تۆوە هەیە. ئەگەر پێویست بێ ناوەندەکە دەتوانێ وەرگێڕێک دابین بکات.

ئەو ستافەی کە لە DIXI کار دەکەن کەسانێکن کە پسپۆڕانە ڕاهێندراون و ئەزموونێکی چڕیان لەم بوارەدا هەیە. ڕەنگە هەندێک لەو کەسانە بۆخیان قوربانیی دەستدرێژیی سێکسی بن.

DIXI لەبارەی داراییەوە پشتیوانی دەکرێت و داراییەکەی لە لایەن هەردووک حکومەتی ناوەندی و خۆجێیەوە دابین دەکرێ.

پەیوەندی

هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی 22 44 40 50 / 930 58 070

ماڵپەڕی DIXI: http://www.dixi.no/

ئیمەیل: dixi@dixioslo.no