Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی سەرچاوەی DIXI بۆ قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی چییە؟

DIXI Ressurssenter mot voldtekt er et gratis tilbud til kvinner og menn som har opplevd voldtekt og seksuelle overgrep

تا ئێستا دەستدرێژیی سێکسیت کراوەتە سەر یان کەسێک دەناسیت دەستدرێژیی سێکسی کرابێتە سەر؟

ناوەندی سەرچاوەی DIXI بۆ قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی خزمەتگوزارییەکی بێبەرانبەرە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی قوربانیی دەستدرێژیی سێکسین و ئەم خزمەتگوزارییە بۆ خزمانی قوربانییەکانیشە. ناوەندەکە چارەسەر پێشکەش ناکات بەڵام یارمەتی خەڵک دەدات یارمەتیی خۆیان بدەن، ئەمەش بەو مانایە دێت کە بتوانن پشت بە سەرچاوەکانی خۆیان ببەستن، بەرپرسیار بن لە ژیانی خۆیان و بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن. تەواوکەری ئەو خزمەتگوزارییە چارەسەرییانەیە کە لە لایەن سیستەمە DIXI حکومییەکانی پشتیوانییەوە پێشەکەش دەکرێن   ئەو کارمەندانەی لە DIXI کار دەکەن کەسانێکن کە ڕاهێندراون و ئەزموونێکی زۆریان لەم بوارەدا هەیە. ڕەنگە هەندێک لەو کەسانە خۆیان قوربانیی دەستدرێژیی سێکسی بن.

DIXI دەتوانێت چی پێشکەش بکات؟

DIXI ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکات:

  • دانیشتنی ڕاوێژکاریی تاکەکەسیی بۆ قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی و خزمەکانیان
  • گروپەکانی ڕاوێژکاری بۆ قوربانییانی دەستدرێژیی سێکسی و خزمەکانیان
  • یارمەتیی یاسایی بێبەرانبەر
  • ڕاوێژی تەلەفۆنی و ڕێنوێنی لە رێگەی ئیمەیڵ و کورتەنامەوە
  • یارمەتی بۆ پەیوەندیکردن بە خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستییەوە
  • کۆبوونەوەکانی ئێواران، وانە و زانیاری بۆ خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستی و ئەو کەسانەی دیکە کە ڕەنگە ئارەزوومەند بن

 

نەناسراوی و نهێنیپارێزی

دەتوانیت بە نەناسراوی بمێنیتەوە، واتە پێویست ناکات کاتێک کە پەیوەندیی بە ناوەندێکەوە دەکەیت ناوی خۆت بڵێیت. کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە ناتوانن بەبێ ڕەزامەندیی خۆت زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن، یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. بەکارهێنەرانی دیکەی پەناگەکە هان دەدرێن گفتوگۆ دەربارەی کەیسەکەی تۆ لەگەڵ کەسانی دیکەدا نەکەن. ئەگەر پێویست بێت ناوەندەکە دەتوانێت وەرگێڕێک دابین بکات.

DIXI دامەزراوەیەکە و لە لایەن حکومەتی ناوەندی و خۆجێییەوە پارەدار دەکرێت.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن +47 22 44 40 50 / +47 930 58 070

DIXI ماڵپەڕی