Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

پارێزەرێکی یارمەتیی یاساییم بۆ دابین دەکرێت؟

Du kan ha

ئەگەر قوربانیی تاوانێکی مەترسیداریت، ڕەنگە مافت هەبێت بێبەرانبەر یارمەتیی یاسایی لە پارێزەرێکەوە وەربگریت.

ئەگەر قوربانیی توندوتیژی خێزانی، دەستدرێژی سێکسی یان هێرشی دیکەی سێکسیت، مافی ئەوەت هەیە بێبەرانبەر پارێزەرێک ببینیت پێش ئەوەی بڕیار بدەیت کە ئایا تاوانەکە ڕاپۆرت بکەیت یان نا.  پارێزگار تێچووی پارێزەرەکە لە ئەستۆ دەگرێت ئەگەر بڕیارت دا تاوانەکە ڕاپۆرت نەکەیت. ئەگەر تاوانەکە ڕاپۆرت نەکەیت، پارێزەرەکە داوا پێشکەشی دادگا دەکات و پاش ئەوەی تاوانەکە بۆ پۆلیس ڕاپۆرت کرا پارێزەرەکە وەک پارێزەرێکی یارمەتیی یاسایی تۆ دەستنیشان دەکرێت.

لە خوارەوە هەندێک لینکی سەرچاوەکان (ماڵپەڕەکان) بە زمانەکانی نەرویجی و ئینگلیزی بەردەستن .

مافی ئەوەت هەیە پارێزەرێکی یارمەتیی یاساییت بۆ دابین بکرێت ئەگەر قوربانیی یەکێک لەم تاوانانەی خوارەوە بیت:

مافی ئەوەت هەیە پارێزەرێکی یارمەتیی یاساییت بۆ دابین بکرێت ئەگەر قوربانیی توندوتیژی خێزانی یان دەستدرێژی بیت (وەک دەستدرێژیی سێکسی، .کردەی سێکسی کاتێک منداڵ بوویت یان سێکسکردن لەگەڵ کەسی پلە یەک) هەمان شت ڕاستە ئەگەر نەخۆش بوبیت و پزیشکەکەت دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەرت، یان نیشتەجێی دامەزراوەیەک بوبیت و کارمەندێکی شوێنەکە ئەم کارەی لەگەڵت ئەنجام دابێت.

لە حاڵەتی توندوتیژیی خێزانیدا، دەبێت توندوتیژییە جەستەیی یان دەروونییەکە توند بووبێت یان دووبارە بووبێتەوە. بۆ ئەوەی وەک توندوتیژیی خێزانی سەیر بکرێت، دەبێت ئەنجامدەری توندوتیژییەکە کەسێکی نزیکی خۆت بێت. ‘کەسی نزیک’ ئەمانە دەگرێتەوە: هاوسەرەکانی ئێستا و پێشوو، هاوبەشێک کە لەگەڵت دەژی، دایک و باوکان و منداڵان. ئەو منداڵانەی بە بەرچاویانەوە توندوتیژی ئەنجام دراوە مافی ئەوەیان هەیە پارێزەرێکی یارمەتیی یاساییان بۆ دابین بکرێت.

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە لەسەر چۆنیەتی بینینی پارێزەری یارمەتیی یاسایی:

 

هەروەها تۆش پارێزەرێکی یارمەتیی یاساییت بۆ دابین دەکرێت

  • ئەگەر لایەنەکەی تر لە ماڵە هاوبەشەکەتاندا فەرمانی پاراستنی هەبێت، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی فەرمانی پاراستنەکە پێشێل کراوە یان نا
  • ئەگەر کەسێک لە دژی تۆ فەرمانێکی پەیوەندیپێوەنەکردن یان پاراستنی پێشێل کردبێت
  • ئەگە تۆ بەهۆی کردەوەیەکی توندوتیژەوە توشی زیانی گەورەی جەستەیی و دەروونی بووبیت، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەنجامدەری توندوتیژییەکە کەسێکی ناسراوتە یان نا (ئەمە زۆر بە جدی جێبەجێ دەکرێت)
  • ئەگەر تۆ دایک یان باوکێکی تەعزێباری منداڵێکی خوار تەمەنی 18 ساڵ بیت کە لە ئەنجامی تاوانێکی تاوانکاریدا گیانی لەدەستدابێت

هەروەها لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا دەکرێت دادگا لەسەر بڕیاری بەرپرسان پارێزەرێکی یارمەتیی یاسایی دابنێت، بە پشتبەستن بە سروشت و توندی کەیسەکە. ئەم بڕگەیە بە جدی جێبەجێ دەکرێت.

یاساکانی پەیوەست بە مافی وەرگرتنی پارێزەری یارمەتیی یاسایی بێبەرانبەر ئاڵۆزن و دەکرێت قورس بێت بزانرێت کە ئایا ئەو پلانە تۆ دەگرێتەوە یان نا. پارێزەرێک دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی ئایا کەیسەکەت مافی یارمەتیی یاسایی بێبەرانبەرت پێ دەدات یان نا.

کاتێک بۆ یەکەمجار چاویان بە قوربانییان و ڕزگاربووانی ئەو کەیسانە دەکەوێت کە تایبەتن بە توندوتیژیی خێزانی، دەستدرێژی سێکسی یان پەلاماری دیکەی سێکسی، پۆلیس ئەگەری دانانی پارێزەری یارمەتیی یاسایی بۆ کەیسەکە ڕوون دەکاتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر پارێزەرانی یارمەتیی یاسایی، سەیری بەشی 9 a بکە لە یاسای ڕێکاری تاوانەکانی نەرویج(straffeprosessloven)

پارێزەری یارمەتیی یاسایی لەلایەن دادگاوە دەستنیشان دەکرێت و دەتوانیت هەر پارێزەرێکت بوێت هەڵیبژێریت. لە حاڵەتە بەپەلەکاندا، پۆلیس دەتوانێت پارێزەرێک بانگهێشت بکات و هەمان پێگەی ئەو پارێزەرەی پێ بدرێت کە لە لایەن دادگاوە دیاری دەکرێت.

پوختەی پارێزەرانی یارمەتیی یاسایی هەمیشەیی لە) domstolen.no pdf)

پوختەی پارێزەرانی یارمەتیی یاسایی Advokatenhjelperdeg.no, لە “Finn advokat” (“پارێزەرێک بدۆزەرەوە”) خزمەتگوزاریی

ئەگەر بڕیارت دا تاوانەکە ڕاپۆرت بکەیت، پارێزەری یارمەتیی یاسایی پشتگیری و ڕێنمایی پەیوەست بە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس پێ دەدات و لە کاتی لێکۆڵینەوە و ڕێکارەکانی دادگاشدا یارمەتیت دەدات. پارێزەری یارمەتیی یاسایی بەرپرسە لە پاراستنی مافە ڕێکارییەکانی قوربانی و هەرکات گونجاو بوو هاوکار دەبێت لە پێشکەشکردنی داوایەکی قەرەبووکردنەوە لە کەیسەکەدا.

 

dinutvei.no بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی یاسایی ئەم بابەتە لە لایەن Salomon-Johansen AS نووسراوە