Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئەگەر تووشی توندوتیژی یان پەلامار بوویت، ناوەندی جێگرەوەی توندوتیژی (ATV) لە چیدا دەتوانێت یارمەتیت بدات؟

ATVs kontorer har tilbud til utsatte for vold og til barn som lever med vold i nære relasjoner

ئایا لە لایەن هاوژینەکەتەوە تووشی توندوتیژی دەبیت، یان لە ڕابردوودا تووش بوویت؟

دەربارەی خزمەتگوزارییەکە

خزمەتگوزاریی ناوەندی جێگرەوەی توندوتیژی (ATV) بە زۆری بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەنجامدەری توندوتیژی و دەستدرێژین هەروەها هەندێک لە ناوەندەکانی ATV خزمەتگوزاری پێشکەشی قوربانییەکانی توندوتیژی و ئەو منداڵانەش دەکەن کە لە خێزانێکی توندوتیژدا دەژین. خزمەتگوزارییەکان گفتوگۆی تاکەکەسی و چارەسەر بە شێوەی گروپ دەگرێتەوە. زۆرینەی ناوەندەکان لە بەرانبەر خزمەتگوزارییەکانیان پارە وەردەگرن، بەڵام هەندێکیان بێبەرانبەرن.

ATV دامەزراوەیەکە یارمەتیی دارایی لە حکومەتی ناوەندی و خۆجێی و هەروەها بەخشینەکان و سەرچاوەکانی دیکەش وەردەگرێت.

چۆن پەیوەندی بکەیت؟

ئەگەر دەتەوێت چارەسەر وەربگریت، دەتوانیت پەیوەندی بە پزیشکە گشتییەکەتەوە یان کارمەندێکی ترەوە بکەیت تا ئاڕاستەت بکات یان دەتوانیت خۆت پەیوەندی بە ناوەندی ATVیەوە بکەیت. ئەگەر ATV نەیتوانی ئەو یارمەتییەی پێویستیت پێیەتی پێشکەش بکات، ڕەنگە ڕەوانەی ناوەندێکی تر بکرێیت.

سەیری ئەم فیلمە بکە کە دەربارەی پەیوەندیکردنە بە ATVیەوە:

 

دەتوانیت قسە لەگەڵ کێ بکەی؟

زۆربەی چارەسەرکەرەکانی ATV دەروونناسن. کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختەی خۆت ناتوانن زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن، یان مەگەر مەترسییەکی بەپەلە لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. ئەگەر پێویست بێت دەتواندرێت وەرگێڕێک دابین بکرێت.

لیستێکی خزمەتگوزارییەکانی ATV لە نەرویج.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ماڵپەڕی ATV: http://atv-stiftelsen.no/

ئیمەیڵ: post@atv-stiftelsen.no