Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ڕاوێژکاریی یاسایی بۆ ژنان (JURK) چییە؟

JURK logo

ئاخۆ تۆ تووشی توندوتیژی بوویەوە و دەتهەوێ مافەلانت بزانی؟ ئەگەر وایە، دەتوانی پەیوەندیی بە ڕاوێژکاریی یاسایی ژنان (JURK) بگری.

JURK خزمەتگوزارییەکی یارمەتیی یاسایی بێ‌بەرانبەر بۆ ژنانە. ڕیکخراوەکە یارمەتی پێشکەش دەکات بە شێوەیەک کە بتوانی لە ژمارەیەک بواری یاساییەوە بۆخۆت کارەکانت بەڕێوە ببەی. بۆ نموونە، دەتوانی زانیاری لەبارەی ئەوەی کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیدا مافەکانت چین زانیاری وەربگری، و هەروەها داوای قەرەبووکردنەوەی زیانە تاوانکارییەکان بکەی.

JURK ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکات:

  • یارمەتیی یاسایی لە کەیسە تایبەتەکاندا
  • زانیاریی لەبارەی مافەکان
  • وانەبێژی

سەیری ئەم فیلمە لەبارەی پەیوەندیگرتن بە JURK بکە:

 

JURK بۆ داواکارییەکان لە هەموو نەرویج کراوەیە. دەتوانی بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە JURK بکەی یان گەر بۆت دەلوێ بۆخۆت سەردانیی نووسینگەکانی JURK لە ئۆسڵۆ بکەی. زانیاریی پەیوەندی، کاتژمێرەکانی کرانەوە و زانیاریی لەبارەی چۆنیەتیی تۆمارکردنی کەیسەکەت لە ماڵپەڕی JURK دەست دەکەوێ. ستافەکەی JURK ‌ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت هاوبەش بکەن. ئەگەر پێویست بێ JURK دەتوانێ وەرگێڕێک دابین بکات.

JURK دارایی گشتی وەردەگرێ و لە لایەن پسپۆرانی یاسایی و خوێندکارانی بەئەزموونی یاساوە بەڕێوە دەچێت.

پەیوەندی

تەلەفۆن: 22 84 29 50

ناونیشان: Skippergata 23, 0154 ‌ئۆسڵۆ

ماڵپەڕی JURK: jurk.no

ئیمەیل: post-mottak@jurk.no