Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتیی مانگی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ و خەتەنەکردنی زێی کچان چییە؟

Røde Kors-telefonen om tvangsekteskap, kjønnslemlestelse og negativ sosial kontroll

کەسێک لە خێزانەکەتدا دەیهەوێ بڕیاڕ بدەی لەگەڵ کەسێک هاوسەرگیری بکەی؟ ئاخۆ زێیەکەت خەتەنە کراوە یان دەترسی خەتەنە بکرێ؟ هێڵی یارمەتیی مانگی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ و خەتەنەی زێی کچ دەتوانێ ڕێنماییە بکات چۆن لەگەڵ وەها دۆخێک مامەڵە بکەی.

هێڵی یارمەتیی مانگی سوور ڕاوێژکاریی لەبارەی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژیی بە بیانووی شەڕەف ئەم ڕاوێژکارییانە پێشکەش دەکات:

  • گوشار بۆ بردنە ناو ژیانی هاوبەش
  • کۆنتڕۆڵی بەهێز لە لایەن کەسانی نزیکتەوە لەسەر تۆ
  • ترسی ئەوەی کە بەپێچەوانەی ویستی تۆ لەدەرەوە بەجێت بهێڵن
  • خەتەنەکردنی زێی کچینی کە ئەنجام درابێ، یان هەڕەشەی ئەنجامدرانی
  • ململانێ خێزانییەکان

سەیری فیلمێک لەبارەی هێڵی یارمەتیی مانگی سوور بکە:

 

هێڵی یارمەتیی مانگی سوور زانیاری و ڕاوێژکاریش پێشکەش دەکات لەبارەی:

  • ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ یارمەتیی هاوڕیکان و ناسیاوەکانیان بدەن
  • ئەو باوانانەی کە بۆیان قورسە منداڵەکانیان لە کەلتووری نوێدا گەورە بکەن
  • ستافی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستی یان ئو کەسانەی دیکە کە بەرەوڕووی توندوتیژیی بە بیانووی نامووس دەبنەوە لە شوێنی کارەکانیان

ستافی بەڕێوەبەریی هێڵی یارمەتیی مانگی سوور دەتوانن یارمەتیت بدەن پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە پشتگیرییەکانی دیکە بگری.

تۆ بە نەناسراوی دەمێنییەوە، یانی ناچار نی ناوەکەت بڵێی. ستافی هێڵی یارمەتیی مانگی سوور نهێنییەکانت دەپارێزن و ئەوەیش بەم مانایەیە کە هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆدا لەگەڵ کەسانی دیکە بە بێ ڕەزامەندیی تۆ هاوبەش ناکەن.

هەروەها دەشتوانی ئیمەیلێک بنێری بۆ info.tvangsekteskap@redcross.no، یان پەیوەندی بگری لەرێگەی Facebook.

پەیوەندی

تەلەفۆن: 815 55 201.

ئیمەیل: info.tvangsekteskap@redcross.no

هێڵی یارمەتیی مانگی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ، خەتەنەی زێی کچ و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیی نەرێنی