کۆمەڵەی تەندروستیی گشتیی ژنانی نەرویج(N.K.S.) ناوەندیی ڕاوێژکاری خزمەتگوزارییەکی ئاسان و پسپۆڕانەیە بۆ خزمی ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی دەروونی، مادە سڕکەڕەکان/خووگرتن بە خواردنەوە کحولییەکان، و ئەو کەسانەی ئەندامی خێزانەکەیان لە زیندانە.
ناوەندی ڕاوێژکاری دەتوانێ پێشکەش بکات:
- وتووێژ بۆ مشتەرییە تاکەکەسییەکان، کەپڵەکان یان خێزانەکان، لە ڕێگەی تەلەفۆن یان ڕاستەوخۆ
- بەدواداچوونی منداڵان یان هەرزەکاران بە تاک یان بە گروپ
- فێرکردن، خولی چۆنیەتیی بەڕێوەبەڕیی ئالەنگارییەکانی ژیان، وانە و هتد.
- کاری هاوبەش لەگەڵ خزمەتگوزارییە پشتگیرییە جیاوازەکان.
ستافی ناوەندەکانی ڕاوێژکاری شیاوی پێشکەشکردنی ڕاوێژکارین لە ڕێگەی پسپۆڕەکان و کەسە پەیوەستە پەیوەندیدارەکان، و پابەندی پاراستنی نهێنییەکانن.
نەناسراوی ئەو خزمانەی کە پەیوەندیی بە ناوەندی ڕاوێژکارییەوە دەگرنه پارێزراوە، چونک لەو پەیوەندییانەدا هیچ شتێک تۆمار ناکرێ.
ناوەندە سەرەکییەکان خزمەتگوزاریی جیاواز پێشکەش بەو قوربانیانەی توندوتیژیی خێزانی دەکەن کە تێیاندا خواردنەوە کحولییەکان یان مادە سڕکەرەکان بەشێک لە گرفتەکەن.