ئەمە خزمەتگوزاریی نیشتمانی و تایبەتی تووشیاربووانی توندوتیژیی سەرەوەی 18 ساڵە. شێوازی چارەسەریی زۆرتر بەکۆمەڵە بەڵام لە شێوازی چارەسەریی تاکەکەسیش کەڵک وەردەگیردرێت. ئێوە دەتوانن شێوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاکاری توندوتیژاوی و گۆڕانی شێوەی هەڵسوکەوت فێر ببن.
ئەم مۆدێلە بەشێک لە بەرنامەی کردەوەیی حکومەت بۆ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیی لە پێوەندییە نزیکەکاندایە کە لە ناوەندی Broset Competence نەخۆشخانەی Olav ئامادە کراوە.
کارناسانێ کە لەم شێوازە کەڵک وەردەگرن زۆربەی کات لە بواری تەندروستی دەروونی لە نووسینگەکانی راوێژکاریی خێزان یان لە خزمەتگوزاریی ئاسوودەیی منداڵان کار دەکەن. لە ئاستی وڵاتدا (2016) بە گشتی 400 کارناسی بەڕێوەبەرایەتی تووڕەیی چالاکی دەنوێنن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکرێت.
بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم خزمەتگوزارییە پەیوەندی بکەن بە GP یان نووسینگەی راوێژکاریی خێزان.
زانیارییەکانی پێوەندیدار بە مۆدێلی Brøset و ناوەندەکانی چارەسەریی پەسەندکراو
(تەنیا نەرویجی)