Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لەبارەی توندوتیژی و ئازاردران لە گەڵ نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان قسە بکە.

لە ماڵێ دەمەقاڵە و تێکدانێکی زۆر هەیە؟ هاوژینێکی توندوتیژت هەیە یان تووشی ئازار بووی؟ تا ئێستا شایەتی توندوتیژیی لەنێوان باوانت بووی؟ ئەگەر وابێ، دەتوانی داوای هاوکاریی لە نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بکەی.

نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان یارمەتیی و ڕێنمایی بێ‌بەرانبەر پێشکەش بەو کەپڵ و خێزانانە دەکات کە تووشی گرفت، ململانێ و قەیران بوونەوە. نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان دەتوانێ یارمەتیی تووڕەیی و گرفتەکانی توندوتیژی بدات. هەندێک لە نووسینگەکان خزمەتگوزاریی تاکەکەسی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە تووشی توندوتیژی و/یان ئەنجامدەرانی توندوتیژی بوون.

دەتوانی پەیوەندی بگری لەگەڵ نزیکترین نووسینگەی خۆشبژێویی خێزان بۆ ئەوەی وادەیەک بگرییەوە یان زانیاریی لەبارەی چۆنیەتیی یارمەتیدانی ئەوان وەربگری.

ئەو خزمەتگوزارییانەی لە خێزان پێشکەش دەکرێن زۆرن و جیاوازن و دەتوانن بریتی بن لە

  • چارەسەریی کەپڵەکان، چارەسەریی خێزانی
  • خولەکانی بەڕێوەبەریی تووڕەیی و ڕێنمایی بەڕێوەبەریی تووڕەیی بۆ باوانەکان
  • حەکەمی لە ئەگەری ڕوودانی جیابوونەوە و کۆتاییهاتنی پەیوەندی، یارمەتیی هاوکاریی باوانی و مافەکانی دیتن
  • ڕاوێژکاریی باوانێتی و پڕۆگرامە جیاوازەکانی پشتیوانیی پەیوەندی

سەیری فیلمێک لەبارەی نووسینگەی خۆشبژێویی خێزانی بکە:

 

ستافی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزانی بریتین لە دەرونناسەکان، راهێندراوان و پسپۆڕانی یاریدەدەریی کۆمەڵایەتی لە بواری چارەسەریی خێزانی. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ کەسانی دیکە ئاشکرا بکەن. ئەگەر نووسینگەکەی خۆشبژێویی منداڵ ناتوانن ئەو یارمەتیەت پێشکەش بکەن کە پێویستیت پێیەتی، دەتواندرێ بۆ ئاژانسێکی دیکی بنێردرێی. ئەگەر پێویست بێت نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان دەتوانن وەرگێڕێک دابین بکەن.

زۆربەی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان حکومین و بەشیک لە نووسینگە هەرێمییەکانی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزانن (Bufetat). نووسینگەکانی دیکەی خۆشبژێویی خێزان ئی دەستەی دەستپاکیی کڵێسەن و لە گەڵ Bufetat گرێبەستیان هەیە. خزمەتگوزارییەکان بە بێ لەبەرچاوگرتنی باوەڕ و ئایینی بەکارهێنەرەکان پێشکەش دەکرێن.

 

لە خزمەتگوزاریی خۆشبژێویی خێزانی خۆجێییەکات بگەڕێ (تیک لە ‘familievern’ لە ژێر ‘Type tilbud’ بدە)

لیستەیەکی نووسینگەکانی خۆشبژێویی خێزان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجیی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان هەیە.

KORONAKRISEN – HJELP VED VOLD OG OVERGREP

Døgnåpne tjenester:

Er du voksen og trenger selv hjelp eller ønsker å hjelpe en annen voksen?

Er du bekymret for et barn eller trenger hjelp i omsorgen for barn?

På nettsidene våre finner du oversikt også over andre hjelpetilbud. Det varierer hva de ulike tjenestene kan tilby i øyeblikket. Vi anbefaler deg likevel å ta kontakt og sjekke ut hvilken hjelp du kan få. Spørsmål- og svartjenesten på dinutvei.no er også åpen.