Slettmeg.no چییە؟

Ta kontakt med slettmeg.no dersom det ligger bilder, filmer eller opplysninger på nett som du ønsker skal fjernes

ئەگەر هەر وێنە، فیلم یان زانیارییەکی ئۆنلاینت هەیە کە پێت خۆشە لایببەی، دەتوانی ڕاوێژکاری و پشتگیریی لە Slettmeg.no وەربگری.

Slettmeg.no خزمەتگوزارییەکی ڕاوێژکاری و ڕێنماییە بۆ ئەو کەسانەی لە لە سەر هێڵ هەست بە توندوتیژی دەکەن.

خزمەتگوزارییەکە بێ‌بەارنبەرە و لەم بوارانەی خوارەوەدا دەتوانێ یارمەتیت بدات

  • پەیوەندیگرتن بەو کەسانەی کە بەرپرسیاریی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نەخوازراو لەسەر تۆن
  • پەیوەندیگرتن بەو کەسانەی کە خاوەن/بەڕێوەبەری ئەو ماڵپەڕانەن کە زانیارییەکانیان تێدایە
  • هاوکاریی بۆ یارمەتیی تەکنیکی و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بە باشترین شێوە بۆ لابردنی زانیارییە نەویستراوەکان

هەروەها ماڵپەڕەکە هەندێک وتار، ڕێوشوێن و ڕێنمایی تێدایە کە رێنوێنیی بەسوود لەسەر چۆنیەتیی سڕینەوەی زانیارییەکانت پێشکەش دەکات.

Slettmeg.no وەڵامی ئەو ئیمەیل و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی بەردەنگەکانی دەداتەوە.

ئەو ستافەی کە لە Slettmeg.no کار دەکەن زانیاریی بەسوودیان لەسەر ئاسایش هەیە و بە باشی ڕاهێندراون. Slettmeg.no لەگەڵ TeliaSonera هاوکاری دەکات و یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەیە کە لەلایەن ناوەندی ئاسایشی زانیاریی نەرویجەوە (NorSIS) پێشکەش دەکرێت.

پەیوەندی

Slettmeg.no

تەلەفۆن: 911 29 39

ئیمەیل: hjelp@slettmeg.no یان فۆڕمی پەیوەندی