Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

Slettmeg.no چییە؟

ung jente i et mørkt rom fremfor en bærbar pc

ئەگەر هەر وێنە، فیلم یان زانیارییەکی ئۆنلاینت هەیە کە پێت خۆشە لایببەی، دەتوانی ڕاوێژکاری و پشتگیریی لە Slettmeg.no وەربگری.

Slettmeg.no خزمەتگوزارییەکی ڕاوێژکاری و ڕێنماییە بۆ ئەو کەسانەی لە لە سەر هێڵ هەست بە توندوتیژی دەکەن.

خزمەتگوزارییەکە بێ‌بەارنبەرە و لەم بوارانەی خوارەوەدا دەتوانێ یارمەتیت بدات

  • پەیوەندیگرتن بەو کەسانەی کە بەرپرسیاریی بڵاوکردنەوەی زانیاریی نەخوازراو لەسەر تۆن
  • پەیوەندیگرتن بەو کەسانەی کە خاوەن/بەڕێوەبەری ئەو ماڵپەڕانەن کە زانیارییەکانیان تێدایە
  • هاوکاریی بۆ یارمەتیی تەکنیکی و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بە باشترین شێوە بۆ لابردنی زانیارییە نەویستراوەکان

هەروەها ماڵپەڕەکە هەندێک وتار، ڕێوشوێن و ڕێنمایی تێدایە کە رێنوێنیی بەسوود لەسەر چۆنیەتیی سڕینەوەی زانیارییەکانت پێشکەش دەکات.

Slettmeg.no وەڵامی ئەو ئیمەیل و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی بەردەنگەکانی دەداتەوە.

ئەو ستافەی کە لە Slettmeg.no کار دەکەن زانیاریی بەسوودیان لەسەر ئاسایش هەیە و بە باشی ڕاهێندراون. Slettmeg.no لەگەڵ TeliaSonera هاوکاری دەکات و یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەیە کە لەلایەن ناوەندی ئاسایشی زانیاریی نەرویجەوە (NorSIS) پێشکەش دەکرێت.

پەیوەندی

Slettmeg.no

تەلەفۆن: 911 29 39

ئیمەیل: hjelp@slettmeg.no یان فۆڕمی پەیوەندی