Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتی (hjelpetelefonen) چییە؟

baksiden av mann som snakker i telefon

ئاخۆ لەبارودۆخێکی ئەستەمی ژیان دای؟ کەواتە دەتوانی پەیوەندی تەلەفۆنیی بێ بەرانبەر بە ژمارەی 116 123 بگری.

هێڵی یارمەتی خزمەتگوزارییەکە بۆ هەرکەسێک کە پێویستی بە کەسێک بۆ قسەکردن هەیە. تۆ بە نەناسراوی دەمێنییەوە، یانی ناچار نی ناوەکەت بڵێی. دەتوانی پەیوەندیی بە هێڵی یارمەتیی بکەی ئەگەر پرسیاری بەپەلەت هەیە یان پێویستیت بە قسەکردن لەگەڵ کەسێکە لەبارەی توندوتیژیی کەسانی نزیک، ئازار یان پشتگوێ خستنی منداڵ. هەروەها دەتوانی یارمەتیی دیکەی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی لە نزیک ماڵی خۆت وەربگری.

هێڵی یارمەتی خزمەتگوزارییەکی 24/7 ‌بۆ هەموو ئەو کەسانەیە کە پێویستییان بە کەسێک بۆ قسەکردن هەیە.

کێ هێڵی یارمەتی بەڕێوە دەبات؟

ئەو ستافەی کە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان دەداتەوە هەندێک ڕاوێژکاری هەمیشەیین کە بە بەردەوامی ڕاهێنان و ڕێنمایی پسپۆڕانە وەردەگرن. ستافەکە ئەرکی پاراستنی نهێنییان هەیە، ئەوەیش بەم مانایەیە کە ئەوان تەنیا دەتوانن بە ڕەزامەندیی تۆ یان لە کاتی هەبوونی مەترسیی زیاندیتنی خێرای کەسێکدا زانیارییە تاکەکەسییەکانت بۆ لایەنی سێهەم ئاشکرا بکەن. ستافەکە بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت.

تۆ دەتوانی لە دەرەوەی وڵاتیشڕا پەیوەندی بە هێڵی یارمەتی بکەی

116 123 ژمارەیەکی هێڵی یارمەتیی هاوبەشیی ئەورووپییە. ئەمەیش بەو مانایەیە کە لە ڕێگەی پەیوەندیگرتن بەم ژمارەیە لەناو EU/EEA، تۆ بە خزمەتگوزاریی یارمەتیی لەو وڵاتەی کە ئێستا لێی گرێ دەدرێی. ئەگەر لەدەرەوەی وڵاتی، بەڵام دەتهەوێ زەنگ بۆ هێڵی یارمەتی لە نەرویج لێبدەی، دەبێ پەیوەندی بە ژمارەی 00 47 91 116 123 بگری. پاشان نرخی مۆبایلی ئاسایی لەسەر تۆ جێبەجێ دەکرێ.

ئەگەر پێت خۆشە لەبری پەیوەندیی تەلەفۆنی نامەیەک بۆ راوێژکارێک بنووسی، دەتوانی خزمەتگوزاریی ئۆنلاینی هێڵی یارمەتی بەکاربهێنی sidetmedord.no. خزمەتگوزارییەکە بێ‌بەرانبەرە، و لە ماوەی 48 کاتژمێردا وەڵامێک وەردەگرییەوە

ئەم هێڵی یارمەتییە لە لایەن ڕێکخراوی Mental Helse بەریوە دەبردرێت و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەرویجەوە بەڕێوەدەچێت.

پەیوەندی

تەلەفۆن 116 123

خزمەتگوزاریی ماڵپەڕ Sidetmedord.no

ماڵپەڕی هێڵی یارمەتی