Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لە حاڵەتەکانی توندوتیژی و ئازارداندا پۆلیس دەتوانێ چ بکات؟

mann hilser på kvinnelig politioverbetjent

هیچ کات تووشی توندوتیژی یان ئازار بوویەوە، چ لەم دواییەدا و چ لە ڕابردوویەکی دوورتردا؟ پۆلیس دەتوانێ ڕاوێژکاری و رێنمایی پێشکەش بکات، ڕاپۆڕتەکانی تاوانی بەدەست بگات و هەڵسەنگاندنی ئەگەری پێویستیی پاراستن بکات.

هەردووک توندوتیژی لە خزمایەتیی نزیکدا و دەستدرێژی و ئازاری سێکسی پێشێلکاریی قابیلی سزان کە پۆلیس دەبێ بەدواداچوونیان بۆ بکات. ڕاگەیاندنی پێشێلکارییەک دەتوانێ هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ دەرچوون لە پەیوەندییەکی توندوتیژ بێت.

سەیری ئەم فیلمە لەبارەی پەیوەندیگرتن بە پۆلیس بکە:

 

پۆلیس دەبێ ئاگادار بێت کە پێشێلکارییەکی قابیلی سزا ڕووی داوە بۆ ئەوەی دەستێوەردان و لێکۆڵینەوە بکات. ئەوەیش دەتوانێ لە لایەن تۆ وەک قوربانیییەکی پێشێلکارییەوە ڕابگەیەندرێ، یان لە لایەن هەر کەسێکی دیکەوە کە لە لایەن تۆوە بە پۆلیس ڕابگەیەنێ. ئەگەر پێشێلکاریی قابیلی سزا ماوەیەکی زۆر لەمەوە پێش ڕووی داوە – ولێکۆڵینەوە ئەستەمە یان ئانجامدەرەکە مردووە – هێشتایش دەتوانی پێشێلکارییەکەی رابگەیەنی.

ئەو شتانەی کە دەبێ لەکاتی ڕاگەیاندنی تاوانێکدا لەبیرت بن.

کاتێک پۆلیس زانیاریی لەبارەی تاوانێکی جدییەوە بەدەست دەگات، هەندێک کات دەتوانن لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ بکەن و بە بێ ڕەوتی سکاڵای فەرمی کە لەلایەن قوربانییەکەوە تۆمار کرابێ، لێکۆڵینەوە لە ڕەوتی تاوانکارییەکە بکەن. بەمەیش دەکوترێت ‘سکاڵاکاریی گشتی’.

پێویست ناکات پێش پەیوەندیگرتن بە پۆلیس بە شێوەی فەرمی پێشلکارییەکە ڕابگەیەنی

هەروەها پۆلیسیش دەتوانێ گوێگرێکی باش بێ و ڕاوێژکاری و ڕێنمایی پێشکەش بکات. پێویست ناکات پێش پەیوەندیگرتن بە پۆلیس بە شێوەی فەرمی پێشلکارییەکە ڕابگەیەنی، پێویستیش ناکات ناوی خۆت یان ناوی ئەو لایەنەی دیکە کە بەشدار بووە بڵێی. ئەگەر پێویست بێ پۆلیس دەتوانێ وەرگێڕێک دابین بکات.

ئەگەر هەست بە مەترسی دەکەی، پۆلیس هاوکاریت دەکات و ئەگەر پێویست بێ ڕێوشوێنی پاراستنت بۆ دەگرێتە بەر.

ڕێوشوێنی پاراستنی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە بوونەوە.

 

پەیوەندی

ئەگەر لەبەردەم هەڕەشەی جدی دای، بە ژمارەی 112 پەیوەندی بە پۆلیس بگرە

بە ژمارەی 02800 پەیوەندی بە پۆلیسی خۆجێی بگرە

ماڵپەڕی پۆلیس: https://www.politi.no/