Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

هێڵی یارمەتیی خاچی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ، خەتەنەکردنی مێینە و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵایەتیی نەرێنی چییە؟

Røde Kors-telefonen om tvangsekteskap, kjønnslemlestelse og negativ sosial kontroll

کەسێک لە خێزانەکەتدا دەیەوێت خۆی بڕیاڕ لەسەر هاوسەرگیریت لەگەڵ کەسێک بدات؟ ئایا دەترسیت ناچار بکرێیت خەتەنەکردنی مێینەت بۆ ئەنجام بدرێت؟ هێڵی یارمەتیی خاچی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ و خەتەنەکردنی مێینە دەتوانێت ڕێنماییت بکات چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی لەمجۆرەدا بکەیت.

هێڵی یارمەتیی خاچی سوور چ یارمەتییەک پێشکەش دەکات؟

هێڵی یارمەتیی خاچی سوور ڕێنمایی لەسەر جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف پێشکەش دەکات، لەوانەش:

  • گوشاری پەیوەست بە هاوسەرگیریکردن
  • کۆنتڕۆڵکردن لە لایەن کەسە نزیکەکانتەوە (کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵایەتیی نەرێنی)
  • ترس لەوەی کە بە پێچەوانەی ویستی خۆتەوە لەدەرەوەی وڵات بەجێت بهێڵن
  •   خەتەنەکردنی مێینە کە پێشتر ئەنجام درابێت، یان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئەم کارە لە ئارادا هەبێت
  • ململانێ خێزانییەکان

 

هێڵی یارمەتیی خاچی سوور زانیاری و ڕێنماییش پێشکەش دەکات بەو:

  • کەسانەی کە دەیانەوێت یارمەتیی هاوڕێ و ناسیاوەکانیان بدەن
  • دایک و باوکانە دەکات کە بۆیان قورسە منداڵەکانیان لە کەلتووری نوێدا گەورە بکەن
  • کارمەندانەی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی و تەندروستی یان ئەو کەسانەی دیکە کە کەسانێک دەناسن لە شوێنی کارەکانیان تووشی توندوتیژی پەیوەست بە شەرەف بوونەتەوە

 

هەروەها ئەو کارمەندانەی هێڵی یارمەتیی خاچی سوور بەڕێوە دەبەن دەتوانن یارمەتیت بدەن پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە پشتگیرییەکانی دیکەوە بکەیت.

سەیری فیلمێک لە بارەی هێڵی یارمەتیی خاچی سوور بکە :

 

بە نەناسراوی پەیوەندی بکە

دەتوانیت ناوی خۆت ئاشکرا نەکەیت، واتە ناچار نیت ناوی خۆت بڵێیت. کارمەندانی هێڵی یارمەتیی خاچی سوور لەسەریانە نهێنییەکانت بپارێزن، واتە بەبێ ڕەزامەندیی خۆت هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆ لەگەڵ کەسانی دیکە بەش ناکەن.

هەروەها دەشتوانی ئیمەیڵێک بنێریت بۆ info.tvangsekteskap@redcross.no، یان پەیوەندی بکەیت لەرێگەی Facebook.

زانیاریی پەیوەندیکردن

ژمارە تەلەفۆن: +47 815 55 201

ئیمەیڵ: info.tvangsekteskap@redcross.no

هێڵی یارمەتیی خاچی سوور بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ، خەتەنەکردنی مێینە و کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵایەتیی نەرێنی