Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ناوەندی کەسوکار چیە؟ (Pårørendesenteret)

Pårørendesenteret Logo

ئەوەی کە خزم یان کەسوکاری کەسێکی زۆر نەخۆش یان کەمئەندام بیت ڕەنگە ئەرک و زەحمەتی زۆرت بۆ دروست بکات و وا بکات کە تۆیش پێویستت بە پاڵپشتی و یارمەتی هەبێط. هیچ ناکۆکی و یەکنەگرتنێک نیە لەنێوان بەرپرسیارانە بەخێوکردنی کەسانی تر و باش بەخێوکردنی خۆت دا.

www.pårørendesenteret.no (ناوەندی ئۆنلاینی ئیمکانیاتی کەسوکار) نووسراوە، ڕێنمایی، ئامۆژگاری و زانیاری بەسوود لەبارەی مافەکانی کەسوکار و ئیمکانیاتی یارمەتی پێشکەش دەکات. هەروەها لەوێ دەتوانیت لەبارەی تەجروبەی کەسوکارەکانی تر بخوێنیتەوە.

ئەم ماڵپەڕە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن خۆت، کەسوکارێکی نەخۆش یان کەمئەندام و کەسوکاری ئەو بەخێو بکەیت، و خزمەتی تەندروستیی حکوومەت چۆن دەتوانێت یارمەتیی تۆ بدات وەکوو کەسێکی بەخێوکەر. ئەم ناوەندە بۆ ئەوە دانراوە کە پاڵپشتی بکات لە هەموو کەسوکارەکان، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخیان، تەمەنیان، یان دەرەجەی خزماتەتییان لەگەڵ ئەو کەسەی کە بەخێوی دەکەن.

«هێڵی یارمەتیی کەسوکار» (Pårørendelinjen) لەم ناوەندە ئامۆژگاری و ڕێنمایی دابین دەکات بۆ کەسوکارەکان لەڕێگەی چاتی ئۆنلاین، ئیمەیل یان فۆرمێکی پەیوەندیی ئۆنلاین و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە 90 90 48 48.

کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت. بەرپرسان دەتوانن ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگێڕێکی زارەکی. ئەم ناوەندە لە Stavanger هەڵکەوتووە و خزمەتی ئامۆژگاری، ڕاهێنان و فێرکردن پێشکەش دەکات هەم بۆ کەسوکارەکان هەم بۆ کەسانی پسپۆڕ. بۆ ئەو پسپۆڕانەی کە لە بواری خزمەتەکانی تەندروستی و بەخێوکردن دا لەگەڵ کەسوکارەکان کار دەکەن، ماڵپەڕێکی تایبەتی هەیە: pårørendeprogrammet.no.

Pårørendesenteret.no، خزمەتی ئۆنلاین بۆ کەسوکارەکان، ساڵی 2017 دامەزرێنراوە و لە لایەن ڕێکخراوێک بە هەمان ناوەوە بەڕێوە دەچێت کە ساڵی 1998 لە Stavanger دامەزرێنرا. بوودجەی ئەم ڕێکخراوە لەلایەن حکوومەتەوە دابین دەکرێت.

زانیاری پەیوەندیگرتن

ماڵپەڕی ناوەندی کەسوکار

ژمارەی هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی ناوەندی کەسوکار: 11 11 53 51

خزمەتی چاتی ناوەندی کەسوکار