Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

لەبارەی توندوتیژی و دەستدرێژی لە گەڵ ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزان (familievernet) قسە بکە.

En mann og en kvinne sitter på hver sin sofa og snakker sammen

لە ماڵەوە دەمەقاڵێ و ناکۆکیی زۆر هەیە؟ هاوژینێکی توندوتیژت هەیە یان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوویتەوە؟ بە چاوی خۆت توندوتیژیت لە نێوان دایک و باوکتدا بینیوە؟ ئەگەر وەڵامەکەت بە بەڵێیە، دەتوانیت داوای یارمەتیی لە ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزان بکەیت.

ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان چی دەکەن؟

ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان یارمەتیی و ڕێنمایی بێبەرانبەر پێشکەش بەو هاوژین و خێزانانە دەکات کە تووشی گرفت، ململانێ و قەیران بوونەوە. ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان دەتوانن یارمەتییت بدەن بەسەر کێشەکانی تووڕەیی و توندوتیژیدا زاڵ ببیت. هەندێک لە ناوەندەکان خزمەتگوزاریی تاکەکەسی پێشکەش بەو کەسانە دەکەن کە هەم تووشی توندوتیژی بوون یان ڕووبەڕووی ئەنجامدەرانی توندوتیژی بوونەتەوە.

دەتوانیت پەیوەندی بە نزیکترین ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزان-ەوە بکەیت تا مەوعیدێک وەربگریت یان زانیاری لەسەر ئەو یارمەتییانە وەربگریت کە پێشکەش دەکرێن. ئەگەر داواکاریی زۆریان لەسەر بوو، ئەولەویەت بەو خێزانانە دەدەن کە منداڵیان هەیە.

دەربارەی خزمەتگوزارییەکە

ئەو خزمەتگوزارییانەی لە ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان پێشکەش دەکرێن جیاوازن و دەکرێت ئەمانە لەخۆبگرن

  • چارەسەری هاوژینان، چارەسەری خێزانی
  • خولەکانی زاڵبوون بەسەر تووڕەیی و ڕێنوێنیی زاڵبوون بەسەر تووڕەیی بۆ دایک و باوکان
  • نێوەندگیری لە ئەگەری جیابوونەوە و کۆتاییهاتنی پەیوەندی، یارمەتی لە بواری هەماهەنگیی دایک و باوک و مافەکانی سەردانکردن
  • ڕاوێژکاریی دایک و باوکان و بەرنامە جیاوازەکانی پشتیوانیی پەیوەندی

 

سەیری فیلمێک بکە لەسەر کارەکانی ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزان:

 

لەسەر کارمەندەکانە نهێنیپارێز بن

کارمەندانی ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان بریتین لە دەروونناسەکان، پەروەردەکاران و ئەو کارمەندانەی سۆشیال کە پسپۆڕییان لە بواری چارەسەری خێزانی هەیە. کارمەندەکان لەسەریانە نهێنیپارێز بن، لەبەرئەوە بەبێ ڕەزامەندیی پیشوەختەی خۆت ناتوانن زانیارییەکانت لەگەڵ خەڵکانی دیکەدا بەش بکەن یان مەگەر مەترسییەکی لەناکاو لەسەر ژیانی کەسێک هەبێت. ئەگەر ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزان نەیتوانی ئەو یارمەتییەت پێشکەش بکات کە پێویستیت پێیەتی، دەکرێت ڕەوانەی ئاژانسێکی دیکە بکرێیت. ئەگەر پێویست بێت ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان دەتوانن وەرگێڕێک دابین بکەن.

زۆربەی ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان حکومین و بەشێکن لە ناوەندە هەرێمییەکانی کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان (Bufetat). ناوەندەکانی دیکەی خۆشگوزەرانیی خێزان لە لایەن دەستەی دەستپاکیی کڵێساوە خاوەندارێتی دەکرێن و لەگەڵ Bufetat گرێبەستی کارکردنیان هەیە. خزمەتگوزارییەکان بەبێ لەبەرچاوگرتنی باوەڕ و ئایینی بەکارهێنەرەکان پێشکەش دەکرێن.

زانیاریی پەیوەندیکردن

لەم ماڵپەڕەدا بە شوێن ناوەندی خۆشگوزەرانیی خێزانی ناوچەکەتدا بگەڕێ dinutvei.no (کرتە لەسەر familievern بکە لەژێر ‘type tilbud’)

لیستێکی ناوەندەکانی خۆشگوزەرانیی خێزان لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجیی بۆ کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان هەیە.