خزمەتگوزاریی ATV بریتییە لە راوێژکاریی تاکەکەسی و چارەسەریی بەکۆمەڵ.
گەر دەتانەوێت لە خزمەتگوزاریی چارەسەریی کەڵک وەرگرن، دەتوانن لە GP یان پسپۆڕی تر داوا بکەن کە بۆ ئێوە نامەی ناساندن دەرکات یان خۆتان پەیوەندی بەم دامەزراوەوە بکەن. ئەگەر ATV نەتوانێت یارمەتی پێویستی ئێوە پێشکەش بکات، رەنگە ئێوە بە دامەزراوەیەکی تر بناسێنێت.
زۆربەی پسپۆڕانی ATV دەروونناسن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. گەر پێویست بێت وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان دەکرێت.
هەندێ لە نووسینگەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی داوای تێچوو دەکەن و هەندێکی تر بەخۆڕایی خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەن.
> ریزبەندی خزمەتگوزارییەکانی ATV لە نەروێژ (نەرویج)
هەندێ لە نووسینگەکانی ATV خزمەتگوزاریی پێشکەشی قوربانیانی توندوتیژیی و منداڵەکانی خێزانەکانی قوربانی توندوتیژیی دەکەن.
ATB دامەزراوەیەکە بەڵام لە بۆدجەی حکومەتی ناوەندیی و خۆجێیی و یارمەتییە خێرخوازانەکان کەڵک وەردەگرێت.
ئیمەیل: post@atv-stiftelsen.no