هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی بۆ قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی هەموو وڵاتی نەرویج دەگرێتەوە، بەخۆڕاییە و لە 24 کاتژمێری 7 ڕۆژی هەفتە کراوەیە. هەروەها کەسوکاری قوربانیان و پیشەگەرانی کەرتی حکوومیش دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی یارمەتیەوە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و ڕێنمایی.
تۆ دەتوانیت یارمەتی و ئامۆژگاری و وەڵامی پرسیارەکانت وەربگریت، ئەگەریش تەنها پێویستت بە کەسێکە کە گوێت لێ بگرێت، دیسان دەتوانیت پەیوەندی بکەیت. هەروەها دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ دۆزینەوەی ئەو خزمەتانەی تر کە لە نزیکی شوێنی ژیانی تۆن.
«کارمەندەکانی هێڵی یارمەتی لە SMISO Vestfold (ناوەندی پاڵپشتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مەحارم و پەلاماری سێکسی) کار دەکەن»
ئەگەر خۆت پێت باشتر بێت، دەتوانیت بێ ناو و نیشان پەیوەندی بە هێڵی یارمەتیەوە بکەیت، ئەمەش یانێ پێویست ناکات ناوی خۆت بڵێیت، یان ناوی کەسێکی تر ببەیت. کارمەندەکان بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. یارمەتی بە زمانی ئینگلیزیش دابین دەکرێت.
کارمەندەکانی هێڵی یارمەتی لە SMISO Vestfold (ناوەندی پاڵپشتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مەحارم و پەلاماری سێکسی) کار دەکەن و لە بواری بەهاناوەچوونی قوربانیانیانی دەستدرێژیی سێکسی دا شارەزا و بەئەزموونن.
کارمەندەکان ئەرکی نهێنیپاراستنیان هەیە، ئەمەش یانێ تەنیا کاتێک دەتوانن زانیاریە شەخسیەکانت بدەن بە لایەنێکی سێیەم کە خۆت ڕەزامەندیت دابێت، یان مەترسیی لەدەستدانی گیان یان برینداربوونی جددیی کەسێک هەبێت.
ئەم هێڵی یارمەتیە لەلایەن SMISO Vestfold ـەوە بەڕێوە دەچێت بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی نەرویجی بۆ کاروباری منداڵان، گەنجان و خێزان.
زانیاریی پەیوەندیگرتن
هێڵی یارمەتیی تەلەفۆنی 000 57 800