Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

بۆ ئەو کەسانەی کە هۆگریی سێکسییان بە منداڵ هەیە دەتوانی خزمەتگوزارییەکان – یارمەتی وەدەست بهێنی

detfinneshjelp.no - Det finnes hjelp - tilbud til deg med seksuell interesse for barn

دەترسی تووشی ئازاری سێکسیی منداڵ ببی؟ دەتهەوێ بزانی چۆن هۆگرییەکەت بۆ سەر منداڵان کۆنتڕۆڵ بکەی؟ “تۆ دەتوانی یارمەتیی بدۆزییەوە” خزمەتگوزارییەکە بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە 18 ساڵان زیاترە و هۆگریی سێکسییان بۆ منداڵان هەیە.

ئەو کەسانەی کە هۆگریی سێکسییان بۆ منداڵان هەیە زۆربەی کات ئەستەمە بتوانن ژیانێکی باشیان هەبێت. بەڵام دەکرێت فێری کۆنتڕۆڵکردنی ئەم جۆرە هەستانە ببی.

ئامانجی “تۆ دەتوانی یارمەتیی بدۆزییەوە” (Det finnes hjelp) ئەوەیە کە بەربەستەکانی پەیوەندییگرتن بە خزمەتگوزارییەکانی یارمەتیدان کەم بکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێت و یارمەتییان پێویستە بە ئاسانی دەستیان پێی ڕابگات. ئەرکی یارمەتیدەر ئەوەی کە ئاگای لێت بێت، نەوەک دادگاییت بکات و حوکمت لە سەر بدات.

خزمەتگوزارییەکان بریتین لە:

لە بارەی چارەسەرییەکەدا

ئەگەر چارەسەریت دەوێم دەتوانی خۆت ئەم داواکارییە پێشکەش بکەی. هیچ پێویستییەک بە فۆڕمی ناردنی پزیشکی گشتی یان پسپۆڕی چارەسەریی تەندروستی نییە. چارەسەری چارسەریی قسەکردنی تاکەکەسی لە گەڵ دەروونناس یان پزیشکی دەروونی دەگرێتەوە. چارەسەریی لە نۆرینگەیەکی سەرپێی ئەنجام دەدرێن.

چارەسەرکەرەکان دەروونناس یان پزیشکی دەروونیین کە شارەزاییان لە چارەسەریی ئەو کەسانە هەیە کە بیرۆکەی و هەستی سێکسییان بۆ منداڵان هەیە. فەرمانبەرەکان ئەرکی نهێنی‌پارێزیان هەیە. هەر بۆیە پێشیان لێ دەگیرێ هەرجۆرە زانیارییەک لە بارەی تۆ بە بێ ڕەزامەندیی پێشتری تۆ لە گەل کەسانی دیکە هاوبەش بکەن (جگە لەو دۆخانەی کە بەپەلەن و هەڕەشە لە ژیان دەکەن).

پڕۆگرامی چارەسەرییەکە لە »تۆ دەتوانی یارمەتی بدۆزییەوە« لە لایەن بەڕێوەبەڕایەتیی تەندروستیی نەرویجی بە هاوکاریی لە گەڵ کۆمەڵگە ئاکادیمیکە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانەوە دروست کراوە.

زانیاری پەیوەندیگرتن

زانیاری زیاتر بخووینەوە لە بارەی “تۆ دەتوانی یارمەتی بدۆزییەوە” لە سەر ماڵپەڕی تایبەتی پڕۆگڕامەکە.