Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

بنەمایەکی سەلامەتتر چییە؟

Stiftelsen Tryggere tilbyr sinnemestring til menn og kvinner i alle aldre

بە شێوەیەکی ناتەندروست لە گەڵ هەست و سۆزەکانت مامەڵە دەکەی؟ هەڕەشە لە خۆشەویستەکانت دەکەی، بچووکیان دەکەیەوە، بەسەریاندا دەزیقێنی یان لێیان دەدەی؟ شتەکان فرێ دەدەی و دەبیە هۆی زیانگەیاندن؟ بنەمایەکی سەلامەتتر (Stiftelsen Tryggere) بەرنامەکانی بەڕێوەبەڕیی تووڕەیی پێشکەش بە پیاوان و ژنان لە هەموو تەمەنەکاندا دەکات.

بەرنامەکانی بيڕیوەبردنی تووڕەیی فێری چۆنیەتیی کۆنتڕۆڵی تووڕەییەکەت بە شێوەیەکی ئەرێنی دەکات و هەندێک ڕێگای بونیادنەرت بۆ گۆڕینی ڕەفتارە ناتەندروستەکانی بە ڕەفتاری تەندروست فێر دەکات.

لە بنەمایەکی سەلامەتتردا، دەتوانی بە شێوەی تاکەکەسی لە گەڵ ڕاوێژکارێک، لە ڕێگەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی، قسە بکەی. ڕێکخراوەکە هەندێک نووسینگەی لە ئۆسڵۆ، ڤێستێرلان، و لۆفۆتێن هەیە. بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە کام بەشی وڵات دەژی دەتوانی یارمەتی وەربگری.

تەنیا دەبێ بەشێکی بچووک لە تێچووی گشتییەکە بدەی.

دەتوانی قسە لەگەڵ کێ بکەی؟

ستافەکە بە زمانی نەرویجی قسە دەکەن. هەروەها دەشتوانی بە زمانی ئینگلیسیش یارمەتی وەربگری. ئەو کەسانەی کە لە ڕێکخراوەکەدا کار دەکەن پاشخانی چاوەدێریی تەندروستیی یان کۆمەڵایەتییان هەیە. ستافەکە ئەرکی نهێنی‌پارێزییان هەیە و هەر بۆیە پێشیان لێ دەگیرێ هەرجۆرە زانیارییەک لە بارەی تۆ بە بێ ڕەزامەندیی پێشتری تۆ لە گەل کەسانی دیکە هاوبەش بکەن، جگە لەو دۆخانەی کە بەپەلەن و هەڕەشە لە ژیان دەکەن.

خزمەتگوزارییەکانی دیکە

لە گەڵ بەرنامەی بەڕێوەبەریی تووڕەیی، بنەمایەکی سەلامەتتر ئەم خزمەتگوزارییانەیش پێشکەش دەکات:

  • کۆرس و وانە لە بارەی زیانگەیاندن، ئازاردان و توندووتیژی (لە قوتابخانەکان و لە شوێنە گشتییەکانی دیکەیش).
  • کۆرسەکان و ڕێنمایی بۆ بەشەکانی چاوەدێریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.
  • زانیاریی بۆ بەریوەبەڕایەتییە خۆجێیەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە.
  • کۆرسە تایبەتییەکان بۆ جارەسەرکەرەکان و فەرمانبەرەکانی دیکەی یارمەتیدان.

خزمەتگوزارییەکان لە هەموو وڵاتدا پێشکەش دەکرێن.

بنەمایەکی سەلامەتتر ڕێکخراوەیەکی تایبەتە، لە بارەی داراییەوە پشت بە بەشی تایبەتی و بەشی گشتی دەبەستێت.

 

زانیاریی پەیوەندیگرتن

تەلەفۆن: 23 23 05 10

ئیمەیل: post@tryggere.no

ماڵپەڕی بنەمایەکی سەلامەتتر: http://tryggere.no/