Dinutvei.no Logo Nasjonal veiviser
ved vold og overgrep

ئاخۆ تووشیاری توندوتیژی یان دەسدرێژیی بوون؟ چارەسەرگەی منداڵ و خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە چ خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات؟

Snakk med skolehelsetjenesten dersom du bruker vold

 ئاخۆ لە بواری راگیرکردنی توندوتیژیی خۆتان کێشەتان هەیە و توندوتیژ، پەلاماردەر-توند یان ناکۆکن؟ چارەسەرگەی منداڵ و خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە خزمەتکارییەکی دڵخوازانە و خۆڕایی بۆ منداڵان و تازەلاوانی 0 بۆ 20 ساڵ و هەروەها دایکوباوک و باوکان/دایکانی داهاتوویە.

چارەسەرگەی منداڵ و خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە خزمەتگوزاریی چاولێکردن، کوتان (ڤاکسیناسیۆن)، سەردان لە ماڵدا، زانیاریی پێدان لە بواری تەندروستی و راوێژکاریی پێشکەش دەکات. بەشێکی گرنگ لە چالاکی بەرگیری لە توندوتیژیی و دەسدرێژیی سێکسی، بریتیە لە خەتەنەی کچان و توندوتیژی نامووسیی. چارەسەرگەی منداڵ و خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە خزمەتکاریی پێشکەشی تاکەکان، خێزانەکان و گروپەکان دەکات.

چارەسەرگەکانی تەندروستی منداڵ/ خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە لەگەڵ ناوەندەکانی چارەسەریی دیکەی شارەکان هاوکارییەکی نزیکی هەیە و دەتوانن لە بواری دەرکردنی نامەی ناساندن، بەدواداچوون و پەیوەندی کردن بە دیکەی بەشەکانی سیستەمی پشتیوانی یارمەتی ئێوە بدەن. هاوکاری لەگەڵ خوێندنگەکان و دایکوباکیش بەشێک لە ئەرکەکانی چارەسەرگەی تازەلاوانە بەڵام هاوکاری لەگەڵ دیکەی دامەزراوەکان گرێدراوی بڕیاری ئێوەیە.

پزیشک و فەرمانبەری تەندروستی لە زۆربەی شوێنەکاندا هەن. لە هەندێ شوێنیشدا دەتوانن لە خزمەتگوزاریی پێوەندیدار بە مامان و دەروونناسی یان دیکەی خزمەتکارییە پسپۆڕانەکان کەڵک وەرگرن. فەرمانبەران دەبێت زانیاریە نهێنیەکانی ئێوە بپارێزن و، بێجگە لەو بابەتانەی کە گیان و سڵامەتی ئێوە دەخەنە مەترسیەوە، نابێت زانیارییەکانی ئێوە بە بێ رێگەپێدانی خۆتان بە کەسانی تر بدەن. چارەسەرگەکانی تەندروستی منداڵ/ خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە گەر پێویست بێت دەتوانن وەرگێڕێکی هاوکات بۆ ئێوە تەرخان بکەن.

چارەسەرگەی لاوان

چارەسەرگەی لاوان تەواوکەری خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگەیە. ئەم خزمەتگوزارییە تایبەتی کەسانی ژێر 20 ساڵە. هەرچەند لە هەندێ شوێندا ئەم خزمەتگوزارییە کەسانی تا 24 ساڵیش رووماڵ دەکات. خزمەتگوزاریی تەندروستی لاوان تایبەتی ئەو لاوانەیە کە دەیانەوێت لەگەڵ کەسێکی گەورەساڵ سەبارەت بە کێشە بچووک و گەورەکانی خۆیان وتووێژ بکەن. ئەم خزمەتگوزارییە خەریکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی راوێژکاریی، رێنوێنی، چاولێکردن و چارەسەریی بەپێی پێویستییەکانی لاوان و رێسا دیارەکان دەبێت.

لاوانێ کە قوتابیش نین دەتوانن لە خزمەتکارییەکانی چارەسەرگە کەڵک وەرگرن.

خزمەتگوزاریی تەندروستی لاوان تایبەتی ئەو لاوانەیە کە دەیانەوێت لەگەڵ کەسێکی گەورەساڵ سەبارەت بە کێشە بچووک و گەورەکانی خۆیان وتووێژ بکەن

چاودێریی دووگیانی

چاودێریی دووگیانی و خستنە ژێر چاوەدێریی خێزان و کۆرپە بەشێکی گرنگ لە خزمەتکارییەکانی چارەسەرگەیە. لە ئەرکەکانی چارەسەرگە دەکرێ بە زانیاریی پێدان و پێشکەشکردنی راوێژکاریی بە ژنانی دووگیان و ئەوانەی کە تازە دەبنە دایک و باوک ئاماژە بکرێت. لە چوارچێوەی چاودێریی دووگیانیی، ئەندامانی کادێری تەندروستی ئەرکدارن کە لە ژنانی دووگیان سەبارەت بە ئەزموونی توندوتیژیی –لە ئێستا و رابردوو- پرسیار بکەن. لەم رووەوە، چارەسەرگە شوێنێکە کە تێیدا دەتوانن پرسیارگەلێک لەسەر توندوتیژیی، بۆ وێنە گەر ئێوە یان هاوسەرەکەتان لە بواری راگیرکردنی هەستەکانتان تووشیاری کێشە و بە ئەگەرەوە توندوتیژیی بن، بهێننە ئاراوە.

چارەسەرگە یارمەتی کەسانی قوربانی توندوتیژیی یان دەسدرێژیش دەدات.

چارەسەرگە بەشێک لە خزمەتگوزاریی تەندروستی گشتییە.


ریزبەندی چارەسەرگەکان و خزمەتگوزارییەکان تەندروستی خوێندنگە لە ماڵپەڕی شارەوانی شوێنی ئێوەدا پێشکەش کراوە.

رێنوێنی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرگە